ترەمپ و ناتەنیاهۆ ئاگربەستی غەزە تاوتوێ دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، هاوکات بەرپرسانی ئیسرائیل خەریکی دانوستانێکی ناڕاستەوخۆن لەگەڵ حەماس بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست بە ناوبژیوانی ئەمەریکا.

ڕۆژی سێشەممە (هەشتی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، سێیەم کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام درا. پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنێکی ئیسرائیل و حەماس ڕابگەیێندرێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی لەگەڵ ترەمپ ئاسانکاری بۆ دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە قەتەر دەکات".

ناتەنیاهۆ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هەڵبژاردووە، ڕایگەیاند، "بەڕاستی تۆ شایەنی وەرگرتنی خەڵاتەکەی".

بە گوێرەی سەرچاوەکان، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی کۆنگرێس کۆببێتەوە.

پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن ناتەنیاهۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، "سوپاسی ترەمپ دەکات بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و گەشبینی خۆی ڕاگەیاند سەبارەت بە، "دانوستاندنەکانی ئیسرائیل و ڕێککەوتن لەگەڵ غەزە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین