مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە وگفتوگۆیان لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی ڕێککەوتنەکەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵی واژۆكرد.

ڕۆژی چوارشەممە (نۆی تەممووز/2025) ماڵپەڕی (نیو عەرەب) بڵاویکردەوە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا کۆبوونەوە، تۆم باراک نێردەی ئەمەریکا لە سووریا بەشداری کۆبوونەوەکە بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە بوو کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا واژۆ کراوە کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی چەندین مافی گەلی کورد بوو.

سەرچاوە جیاوازەکانی نزیک لە کۆبوونەوەکە دەڵێن، لەوانەیە سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی دوایین دەرفەت بێت بۆ چارەسەرکردنی چەندین کێشەی چارەسەرنەکراو. ڕێککەوتنەکەی مانگی ئاداری نێوان عەبدی و شەرع چەندین پرسی گرنگی بۆ کورد خستبووە ڕوو لەوانە داننان بە کوردەکانی ڕۆژئاوا وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی دەوڵەتی سوریا، ڕەتکردنەوەی دووبەرەکی و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا.

تەلەفزیۆنی سوریا ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەی نێوان باراک، عەبدی و شەرع بۆ هەموارکردنی هەندێک بڕگەی ڕێککەوتنەکە بووە و ئەم گۆڕانکارییانە لەسەر داوای هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجام دەدرێت، پێشتر بڕیار بوو ڕێککەوتنەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بەتەواوی بچیتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

هەریەک لە فەڕەنسا و ئەمەریکا هاوکار بوون بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێککەوتنەکە و دوورکەوتنەوە لە هەر ناکۆکییەک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین