یەکێتیی ئەوروپا بە بڕی (100) ملیار یۆرۆ هاوکاری ئۆکراینا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە وەک بەشك لە بودجەی حەوت ساڵی داهاتوو، یەکێتیی ئەوروپا سندوقێکی تایبەتی هاوکاری بۆ ئۆکراینا دابین بکرێت و لە سێ ساڵی داهاتوودا دەست بە ناردنی هاوکارییەکان بکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (نۆی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی پێشنیارێک دەکەن بۆ پێدانی (100) ملیار یۆرۆ بە ئۆکراینا وەک هاوکاری دارایی و قەرز، ئەم پلانە لە چوارچێوەی بودجەی حەوت ساڵی داهاتووی یەکێتیی ئەوروپا دادەندرێت و بڕە داراییەکەی بۆ تەرخان دەکرێت.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەم بڕیارە بەرپرسیارێتی دارایی زیاتر دەخاتە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا، ڕێکخراوە سەربازی و بەرگرییەکانی ئۆکراینا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیاواز بوونەتەوە وەک زیادبوونی پارە بۆ دابینکردنی خۆراک و کڕینی چەک. 

چاوەڕوان دەکرێت سندوقە پێشنیارکراوەکە لە (16)ی تەمموز تاوتوێ بکرێت، مانگی رابردوو کۆمیسیۆنی باڵای یەکێتیی ئەوروپا وەزیرانی دارایی یەکێتییەکەی لەبارەی پلانی کیێڤ بۆ زیادکردنی (8.4) ملیار دۆلار خەرجی بەرگری ئەمساڵ لە ڕێگەی ناوخۆوە ئاگادار کردووەتەوە.

مانگی ڕابردوو، سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، خەرجییەکانی بەرگری لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەی (%34) زیادی کردووە، وەزیری دارایی ئەم وڵاتەش هۆشداری دا کە قەرزی نیشتمانیی کیێڤ نزیک دەبێتەوە لە (171) ملیار دۆلار کە بە نزیکەیی یەکسانە بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکە. ئۆکرانیا بۆ پاراستنی بودجەی نیشتمانی خۆی پشت بە پاڵپشتی دارایی دەرەکی دەبەستێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین