بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە لەلایەنەكانی سووریا دەكات واز لە گوتاری رق و کینە بێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕەچاوی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بکەن، واز لە گوتاری رق و کینە و تووندوتیژی بێنن و رووبەڕووی هەموو هەوڵێک ببنەوە کە ئامانجییانە سووریا بەرەو ململانێی ناوخۆیی وێرانکەر ببات.

ڕۆژی یەکشەممە (13/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "داوا لە هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەین لەم قۆناخە هەستیارەدا بۆ پاراستنی هەوڵەکانی لەناوچوونی بەدینەهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان بۆ دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراسی و دادپەروەری بنوێنن و دیالۆگ هەڵبژێرن".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "کۆبوونەوەکانی نێوان شاندمان و حکومەتی سووریا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمەریکا و فەڕەنسا هەنگاوێکی چارەنووسساز بوو بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دیالۆگ کە لە سەرەتای شۆڕشی سووریاوە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین".

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەشڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە ئەو گوتارە تێپەڕێنین کە هەڕەشەی پەرتکردنی پێکهاتەی سووریا و فراوانکردنی دابەشبوونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بوونی فرەیی لە سووریادا هەڕەشە نییە و سەرچاوەی هێزە کە پێویستە بپارێزرێت و بچەسپێنرێت. هاوبەشی بناغەی بنیاتنانی دەوڵەتە.

 بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە روونی و بێ هیچ دوودڵییەک رایدەگەیێنێت، "یەکپارچەیی خاکی سووریا بنەمایەکی حاشا لێنەکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەموو ئەو هێزە سیاسییانەی لەگەڵماندا لە پرۆژەی گۆڕانکاریی نیشتمانیدا بەشدارن".

 بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پابەندە بە ئامانجەکانی شۆڕشەکانی کە بریتییە لە داواکردنی دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی، دووپاتی دەکەنەوە، ویستی سەرەکی ئەوانە بەشدار بن لە پرۆسەی سیاسیدا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین