ژنێکی گەنج دەکوژرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر، دەبرێتە چۆڵایی و بە نۆ گولە دەکوژرێت. ئامۆزایەکی ژنەکە دەڵێت"تیرۆرکراوە".

ڕۆژی دووشەممە (14/تەموز/2025) ژنێکی گەنج لە چۆڵاوانییەکی سنوری کۆمەڵگەی شاوێس، بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت و پاشان تەرمەکەی فڕیدەدرێت.

(ف.ی) ناوی ئە ژنەیە، کە وەک ئامۆزایەکی دەڵێت" ئەشکەنجەیان داوە. دواتر کوشتویانە، ڕایانکێشاوەو تەرمەکەشیان فڕێداوە. نۆ گولەیان لێداوە وەکو ئەوەی تیرۆرستیان گرتبێ دەمانەوێ بزانین لە پای چی" جەند وێنەیەکیشی بڵاوبووەتەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجە بە ڕوخسار و جەستەیەوە دیارە.

بە پێی قسەی ئامۆزایەکی ئەو ژنە" دوای ئەوەی کە ف، دەکوژرێت برایەکی هاوسەرەکەی تەلەفۆن بۆ خێزانی ماڵی براژنەکەی دەکات و دەڵێت: براکەم ژنەکەی کوشتووەو فڕێی داوە وەرن بیبەنەوە".خێزانی ئەو ژنە، داوادەکەنم کە حکوومەت و یاسا مافی ئەو ژنە وەربگرێت و سزای تاوانباران بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین