ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی سووریا بۆردوومان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا لە ناوچەی سوەیدە، لە بەرامبەردا حکومەتی سووریا هێزێكی زۆری ڕەوانەی ئەو ناوچەیە كردووە.

ڕۆژی سێشەممە (15/تەمموز/2025)  ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بلاویکردەوە، پاش پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی دروزنشین و هۆزە بەدەوییەکان کە زیاتر لە (100) گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە. ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەکە، کەسایەتییە باڵاکانی ناوچەکە داوای بەرهەڵستی چەکدارییان کرد.

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد،"بوونی هێزەکانی سووریا لە سوەیدا هەڕەشەیە لەسەر ئیسرائیل، داوا دەکەین بە زووترین کات سوپا هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سووریا لە سوەیدا".

 سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی دەکەنەوە، "کار بۆ رێگری لە رژێمی سووریا دەکەن لەوەی زیان بە دروزنشینەکان بگەیێنێت و ئیسرائیل پابەندە بە پاراستنی دروزەکان لە سووریا".

لە لایەکی ترەوە، ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "هەموو هێزەکانی نێو شاری سوەیدا ئاگادار دەکەینەوە، دوای ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەستی تەواوەتی رادەگەیێنین، سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییەکانی ناوچەکە دەڵێن، "تەنیا لە کاتی تەقەکردندا وەڵام دەدرێتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین