وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (15/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (تەسنیم) بلاویکردەوە، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به توندی هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات ئه‌گه‌ر رێكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن و دەڵێت، "هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و به جۆرێك هێرشی سه‌ربازیی لێك ده‌ده‌نه‌وه"، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه پیتاندنی یۆڕانیۆن بۆ ڕێژەی (90%) به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئەم هەڕەشانەی ئێران لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێكه هه‌ریه‌ك له فەڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته ئێران پابەند بێت بە یاساكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی یاخود به‌مزووانه رێكاری بەرابەر دەگیرێتە بەر بە گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی (2015). سه‌رجه‌م سزاكان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش فەڕه‌نسا هۆشداریی دا تا كۆتایی مانگی داهاتوو ئه‌و ده‌رفه‌ته له به‌رده‌م ئێرانه و پێویسته گوێڕایه‌ڵ بێت.
له به‌رامبه‌ردا عه‌باس عێراقچی هۆشداریی دا له‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و گوتی، ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا ده‌یكات زۆر مه‌ترسیداره، ده‌توانێت ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی زۆر ره‌ش له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا چونکە تۆمه‌تبارە بەوەی له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران راست نه‌بوون.
هەروەها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران له‌و كاته‌دا ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات و پیتاندنی یۆرانیۆمی (60%)ی بۆ (90%) به‌رز ده‌كاته‌وه، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئێران به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه پیتاندنی رێژه‌ی (90%)ی یۆرانیۆم ته‌نیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی مەترسیدارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment