خولی نوێی گفتوگۆکانی ئێران و سعوودیە لەم مانگەدا بەڕێوە دەچن
نوچهنێت
ڕۆژی شەممە یهكی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە میانەی ڕاپورتێکدا بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی سعوودیە و ئێران دەیانوێت خولێکی نوێی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانیان لەم مانگەدا بەڕێوە ببەن.
ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند سەرچاوەیەکی تر لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ئامانجی ئەو گفتوگۆیانە کەمکردنەوەی گرژیی و ناکۆکییەکانی نێوان تاران و ڕیازە.
نە ئێران و نە سعوودیە کە ساڵی ٢٠١٦ کۆتاییان بە پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوانیان هێنابوو، بەڕێوەچوونی یەکەمین خولی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانیان لە عێراق پشتڕاست یان ڕەت نەکردووەتەوە.
چەند ڕۆژ پێش ئێستا "فایننشال تایمز" ڕایگەیاندبوو بەرپرسانی باڵای ئێران و سعوودیە بە مەبەستی سڕینەوەی ناکۆکییەکان لە بەغدا پایتەختی عێراق بە شێوەی ڕاستەوخۆ گفتوگۆیان کردووە.
بەرپرسێکی یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە: "کۆبوونەوەکەی مانگی نیسان ئێجگار سوودمەند بوو و لەو کۆبوونەوەدا باس لە زۆر پرس و بە تایبەت قەیرانی یەمەن و ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کرا".
ئەو گفتوگۆیانە هاوکاتن لەگەڵ گفتوگۆکانی ڤیێنا کە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران و گەڕانەوەی واشنتۆن و تاران بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بەڕێوە دەچن.
سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزیان گوتووە کاتی گفتوگۆکانی ئێران و سعوودیە بەستراوەی ئەوەیە کە تا گفتوگۆکانی ڤیێنا تا چ ڕادەیەک پێش دەکەون. بەرپرسێکی سعوودی گوتویەتی چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ کۆبوونەوەی دووەم، لەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.
ڕۆیتەرز نووسیویەتی ئەم گفتوگۆیانە دوای سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕیاز دەستیان پێکرد. خالید حەمیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعوودی و سەعید ئیروانی جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، سەرپەرشتی شاندی وڵاتەکانیان دەکەن.
تەوەری سەرەکی ئەو گفتوگۆیانە پرسی یەمەنە. واتە ئەو شوێنەی کە هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعوودیە ماوەی شەش ساڵە ڕووبەڕووی حوسییەکان دەبێتەوە.
یەکێک لە سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە لایەنی ئێرانی بەڵێنی داوە لە نفوزی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئەنساروڵا بۆ سەر سعوودیه کەڵک وەربگرێت. لە بەرانبەردا، ڕیاز بەڵێنی داوە پشتیوانی لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment