مێژووی ئەزموونی مامان لە چارەسەری نەخۆشییەكانی ژنان ناوخۆیی

نوچە نێت: تایبەت

ن: ڕاز ئەسعەد

لەم توێژینەوەیەدا جەختکراوەتەوە لەسەر کردەی منداڵ بوون و گرفت و نەخۆشییەکانی ژنان کە بەڕاستی جێگەی تێڕامان و لێکۆڵینەوەن، گرنگە توێژینەوە مێژووییەکان بچنە وردەکارییەکانی پەیوەست بەو بابەتانەوە. هەربۆیە لەم لێکۆڵینەوەیەدا بەو پەڕی سادەییەوە ئەو بابەتانە وروژێندراون کە باسکردنیان بۆ کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵی کوردەواری، نەک هەر لەو کاتەدا، بەڵکو ئێستاشی لەسەر بێت کەم و تاڕادەیەک شاردراوەن، هەرچەندە بابەتەکە تەواو تەندروستی و بەشێکی گرنگی مێژووی پزیشکی و نەخۆشیەکانن. لێرەدا توێژەر باسی هەندێک لە نەخۆشیەکانی منداڵدان و گرفتەکانی منداڵبوون و نەزۆکی و چارەسەرەکانیان دەکات، ئەو چارەسەرانەی زادەی ئەزموونی کەسانی شارەزای ئەو سەردەمە و توانا سادەکانیان بووە.

توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کە چۆن مامانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی ژناندا هەبووە، چارەسەرەکانیان لەسەر بنەمای ئەزموونی پێشکەشکردووە، نەک پەروەردەی زانستی پزیشکی. بە بەڵگەنامەکردنی ئەم پراکتیزە مێژووییانە، توێژینەوەی نوسەر بەشداری دەکات لە ئەنترۆپۆلۆژیای پزیشکی و مێژووی چاودێری تەندروستی ژنان لە ڕابردوودا، و جەخت لەسەر گرنگی زانیاری سادەکانی ژیانی ڕۆژانەی ژنان دەکاتەوە.

? 6877cbace43be_بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەسەر لێرە بكە.pdf

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین