دادگای تورکیا سزای زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەپاند تورکیە

نوچە نێت

بۆ جاری سێیەم دادگایکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئەستەنبۆڵ بەڕێوەچوو، بەتۆمەتی سوکایەتی و هەڕەشەکردن لە ئاکن گورلەک سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ،  دادگای تورکیا سزای زیندانی ساڵێک و (8) مانگی بەسەر ئیمامئۆغڵو سەپاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئەستەنبۆڵ کە لەئێستادا بەهۆی چەند تۆمەتێکی جیاواز لە زیندانە، ئەمڕۆ بەهۆی دۆسیەی سوکایەتی و هەڕەشەکردن بە بەرپرسێکی باڵای تورکیا سزای زیندانی لەلایەن دادگای تورکیاوە بۆ دەرچوو.

ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم دادگاییەکە بەرێوەچوو، دادگای بڕیاری سزای ساڵێک و (8) مانگی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەپاند.

هەروەها هەریەک لە پارێزەرانی ئیمامئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە و چەند چاودێرێک بەشداری بەرێوەچوونی دادگاییەکەبوون، لەکاتی بەرێوەچوونی دادگاییەکە گرژی لەنێوان ئیمامئۆغڵو دادوەر دروست بوو.

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ لە (19)ـی ئاداری (2025)، پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتایە سەر ماڵی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیریان كرد، هەروەها بروانامەکەشیان هەڵوەشاندوە.

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین