وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا هەوڵێکی تێکدەرانەیە تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی خاکی سووریا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاستی دیمەشق تێکدانی هەوڵەکانی حکوومەتی سووریایە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری ئاسایشی ئەو وڵاتە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیسرائیل بەبیانووی پشتیوانیکردن لە چەکدارانی دروز چەند هێرشێکی  بۆ سەر چەند ناوچەیەکی خاکی سوورئەنجامدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر ئەو هێرشانە نیگەرانییەکانی خۆیان لە ڕاگەیێندراوێکدا راگەیاند و بە "هەوڵێکی تێکدارانە" ناوی برد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرشی ئەمرۆی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاستی دیمەشق پەکخستنی هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سووریایە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە."

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، "گەلی سووریا لەئێستادا دەرفەتێکی مێژووی بۆ رەخساوە بۆئەوەی لەداهاتوو بتوانێت بە ئاشتیانە بژیت، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتیوانی گەلی سووریا و حکومەتەکەی بن بۆ دامەزراندنی ئاشتی."

هەر سەبارەت بەم هێرشانە، عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی رایگەیاند، "بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەکەین، ئەو هێرشە هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ناوچەکە و هەموو جیهان."

ئەو ڕاگەیێندراوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، لەدوای پێکدادانەکانی چەکدارانی دروزنشین و هۆزە بەدەوییەکان، حکومەتی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ پشتیوانی خۆی بۆ چەکدارانی دروز ڕاگەیاند، چەند هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا ئەنجامدا و ئەمڕۆش هێرشی کردەوە سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین