دەوڵەت باخچەلی داوی ئازادکردی ئۆجەلان و دەمیرتاش دەکات تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکی مەهەپە دوای واژۆکردنی پرۆژە یاسای ئاشتی وتەبایی ڕایگەیاند، "توانیومان بەم یاسایە برایەتی هەزار ساڵەمان جێگیرتر بکەین، پێویستە مافی هیوا بە ئۆجەلان بدرێت و دەمیرتاش بگەرێتەوە ماڵەکەی خۆی و ئەحمەدەکانیش بگەرێنەوە سەر کارەکانی خۆیان."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/8/6) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، پرۆسەی ئاشتی بە بڕیاری لایەنە سیاسەکان لە ڕێگەی پرۆژە یاسایەکی نوێ بەناوی پرۆژە یاسای بەهێزکردنی تەبایی نیشتیمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو پرسە و کێشەی چەندین ساڵەیان دامەزراند. 

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی نەتەوەیی وەک یەکەم کەس واژوی لەسەر پرۆسەکە کرد، هەروەها دوای ئەم هەنگاوە باخچەلی بەسەبارەت یاسای ئاشتی و تەبایی گوتی، "ئەو واژووەی کردوومانە لە هەموو لایەک پیرۆزبێت، بەواژوکردنی ئەم پرۆژەیە توانیمان برایەتی چەندین ساڵەمان جێگیرتر بکەین، لە تورکیا زمانی و ناسنامەی کورد و تورک هەرچییەک بێت سەرکەوتووە. لەهەمانکاتدا توانیمان ئەو هەوڵانە تێک بدەین کە دەیانویست پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبێت، لێرەدا سوپای بەرێز سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان دەکەم."

سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەمیرتاش، سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە کرد کە چاوی بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە نەکەوتوو لە زیندان و دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا دەمیرتاشم نەبینیوە، بەڵام لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە سڵاوی خۆمان پێگەیاندووە و ئەویش لەئێمەی پرسیوە، هەروەها من جگە لەئێستا چەند جارێکی دیکەش ڕامگەیاندووە کە دەبێت دەمیرتاش بگەرێتەوە ماڵە و مافی هیواش بە ئۆجەلان بدرێت و ئەحمەدەکانیش بگەرێنەوە سەر کارەکانی خۆیان."

جێگەی ئاماژە پێدانە، دەوڵەت باخچەلی بە ئەندازیاری پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دادەنرێت، وەک هاوپەیمانی جمهور دەستپێشخەری بۆ ئەو پرۆسە نوێیە کرد، لەگەڵ ئەوەی لە رابردوو دژایەتیی زۆری پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کردووە، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا هەموو هەڵێک دەدات بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ڕەخنەی زۆری ئاراستە دەکرێت لەلایەن لایەنە سیاسەکانی و هاووڵاتییە ڕەگەزپەرستەکانی تورکیا.     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین