لە نوێترین راپرسیدا پارتی دادوگەشەپێدان پاشەكشەی كردووە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (2026/8/2) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی نوێترین راپرسی، پارتی دادوگەشەپێدان بە رێژەی لە (29.2%) بۆ پلەی دووەم دابەزیووە، هەریەك لە دەم پارتی و مەهەپە و جەهەپە رێژەی دەنگیان بەرزبۆتەوە.
دامەزراوەكە ئاشكرای كردووە، ئەو راپرسییە لە رۆژانی (25 و 29)ی مانگی تەمووز ئەنجامدراوە، هەزار و (720) كەس بەشدارییان كردووە، پرسیاری ئەوەیان لێكراوە، كە “ئەگەر یەكشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێت، دەنگ بە كام حزب دەدەیت.”
بەگوێرەی ئەنجامە راگەیێندراوەكان، ئینی پارت، كە ئۆزگۆر ئۆزێل، سەرۆكایەتی دەكات لە ماوەی رابردوو لە پارتی گەلی كۆماری جیابۆوە، پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو رێژەكەی (0.7%) بەرزبۆتەوە.
لەبەرانبەردا پارتی دادوگەشەپێدان چۆتە پلەی دووەم، بەراورد بە راپرسی پێشوو، (1%) پاشەكشەی كردووە، دەم پارتی لە پلەی سێیەم (8.8%) مەهەپە چۆتە (7.5%) چوارەم، بە رێژەیەكی كەم لە دەنگەكانی زیادی كردووە، دەربارەی پارتی گەلی كۆماریش جەهەپە، رێژەی دەنگەكانی (4.8%) بەراورد بە راپرسی پێشوو (0.9%) بەرزبۆتەوە، ئەوەی مایەی تێروانینە، هەر لە ئاستێكی نزم ماوەتەوە.
سەبارەت بە پارتەكانی دیكەش ئەنجامەكانی ئەو راپرسییە دەری دەخەن، ئی پارت رێژەی (4.2%) زەفەر پارت (3.7%) پارتی یەنی رەفا (3.6%.) رێژەی دەنگەكانی بەدەست هێناوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment