ئۆجەلان: پەسەندکردنی یاسا بۆ پرۆسەی ئاشتی دەبێتە کلیلی دەرگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی مێژوویى تورکیە

نوچەنێت

شاندی دەم پارتی لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە ئاشکرا دەکەن و ڕایدەگەیێنن کە ئۆجەلان جەختی لەسەر ئەوە کردۆیەوە کە ئەو یاساییەی بڕیارە لە چوارچیوەی پرۆسەی ئاشتی چەکدانان لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت دەبێتە چارەسەرکردنی کێشەیەکی مێژووی.

ڕۆژی دووشەممە (2026/8/3) ماڵپەڕی (هەبار تورکیا) بڵاوی کردەوە، دوێنی هەریەک لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی، میتحەت سینجار، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر وەک شاندنی دەم پارتی بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن و نزیکەی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە کۆبوونەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان شاندنی دەم پارتی  بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەرێز ئۆجەلان لەگەڵ ئەندامانی شاندەکەمان هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی ئەم دواییانە کرد کە بڕیارە لەم هەفتەییەدا پرۆژە یاسای پەیوەست بە پرسی چارەسەری ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند بکرێت.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆجەلان ڕایگەیاندووە، "ڕێگەی هەزار کیلۆمەتری بەیەک هەنگاو دەست پێدەکات، ئێمەش بەیەکەوە یبم یاسایە هەگاو دەنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی مێژووی و لەسەرەتای پرۆسەیەکی دیموکراسیداین و کە گرنگیەکەی کەمتر نییە لە قۆناغی دامەزراندنی کۆمار."

لەبەشیکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا باس لەوەش دەکات کە ئۆجەلان پێیوایە ئەم پرسە تەنیا پەیوەست نییە بە کورد و دەبێت هەموو لایەنەکانی تورکیا بەشداربن، چونکە کاریگەری دەبێت بەسەر چارەنووسی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە. هەنگاوی یاسا دەرکردن دەبێتە کلیلێک بۆ کردنەوەی دەگا بەرووی چارەسەرکردنی کێشەکانی (86) ملیۆن کەس و تاوەکو ئێستا هەموو کێشەکان چارەسەر نەکراوە، بەڵام لە پرۆسەکەدا هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی نییە، دەبێت هەریەک لەشوێنی خۆی بەرپرسیارێتیی پرۆسەکە لەئەستۆ بگرێت بۆ سەر خستنی." 

نزیکەی دووساڵە پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا دەستیپێکردووە، هەرچەندە رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەیان و سوتاندنی چەکەکانیان ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی لەلایەن حکومەتی تورکیا نەراوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسایەکی نوێ لەپەرلەمانی تورکیا پەیوەست بەو پرۆسەیە پەسەند بکرێت و چەند پریارێک سەبارەت بە ئەندامانی پەکەکە بۆ گەرانەوەیان بۆتورکیا  و زیندانیانیان دەربکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین