ئەحمەد داود ئۆغلۆ دەستبەردابوونی لە كاری سیاسی راگەیاند
نوچەنێت
شەوی رابردوو (2026/29/7) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە و كەسایەتی دیاری سیاسی توركیا هەڵوەشاندنەوەی پارتەكەی راگەیاند.
لە راگەیێندراوەكەی باس لەوە دەكات، بڕیاری داوە كۆتایی بە هەموو چالاكییەكی سیاسی پارتی ئایندە بهێنێت لە گۆڕەپانی سیاسی پاشەكشە بكات، ئەوەش بەهۆی پیسبوونی ژینگەی سیاسیە.
ئۆغلۆ دەشڵێت، ئەو بڕیارە دوای راوێژكردن بووە لەگەڵ لیژنە و ئەندامانی حزبەكەی، سەبارەت بە دوای كشانەوە لە كاری سیاسی دامەزراوەیەكی فیكری دادەمەزرێنم.
ئەگەرچی داود ئۆغلۆ پێشتر وەك ئەمینداری دامەزراوەی زانست و هونەرەكان دەستنیشان كرابوو، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ناوەندێكی نوێی فیكری دابمەزرێنێت.
بۆ بڕیاری كشانەوەی یەكجاری، داود ئۆغلۆ لەگەڵ سەرۆك شارەوانییەكان و ئەندامانی حزبەكەی لە ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی كۆدەبێتەوە، چاوەڕان دەكرێت لەدوای ئەو كۆبوونەوە لێدوان بۆ رۆژنامەكان بدات.
دادو ئۆغلۆ، پێشنیاری بۆ پارتی سەعادەت و رەفای نوێ كرد كە یەكبگرن، بەڵام لەبەر قووڵی ناكۆكییەكانی ئەو حزبە هیچ ئەنجامی نەبوو، لەبەر ئەوەش بەشداری كۆبوونەوەی كوتلەی پەرلەمانی كە پارتی سەعادەت و پاتی دیڤا و پارتی ئایندە نەكرد.
ئەو هەنگاوەی داود ئۆغلۆ لە كاتێدایە، پێشتر میرال ئەكشنار، لە سەركردایەتی ئی پارت كشایەوە، "ناوەندی میرال ئەكشنار"ی دامەزراند، بە ئامانجی كاركردن لە بوارەكانی فێركردن و تەندروستی و خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی و كلتووری و ژینگەیی.
داود ئۆغلۆ لە (1959) لە شاری قۆنیا لە دایك بوو، پێش (2002) مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بووە، كتێبی، "قووڵایی ستراتیژیی" نووسیووە، كە دواتر بووە سەرچاوەی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی توركیا.
لە (2003 بۆ 2009) دوای گەیشتنی ئاكپارتی بەدەسەڵات وەك راوێژكاری باڵای عەبدوڵڵا گول، سەرۆك وەزیرانی توركیا دیاری كرا، پاشانیش راوێژكاری باڵای ئەردۆغان لە سەرۆك وەزیران مایەوە.
لە مانگی ئاداری (2009) كرا بە وەزیری دەرەوە، پڕۆژەی، "سفركردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ دراوسێكان دەست پێكرد" بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە هەرێمییەكانی توركیا.
لە (2011) وەك ئەندام پەرلەمان لە ولایەتی قۆنیا هەڵبژێردرا، بەهۆی رووداوەكانی بەهاری عەرەبی سیاسەتی دەرەوەی توركیا تووشی ئاڵنگەری گەورە بوو.
لە مانگی ئابی (2014) بە سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان هەڵبژێردرا، بۆ پێكهێنانی كابینەی (62)ی حكومەتی توركیا راسپێردرا.
لە مانگی تەمووزی (2015) سەركردایەتی حزبەكەی كرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ یەكەمجار لە (2002) زۆرینەی رەهای لەدەستدا.
لە مانگی تشرینی یەكەمی (2015) لە هێناوەوەی زۆرینەی رەها لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێهێنانی كابینەی (64) راسپێردرا.
لە مانگی ئاداری (2016) بەهۆی ناكۆكی لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات و سیستەمی سەرۆكایەتی لەگەڵ ئەردۆغان، دەستی لەكاركێشایەوە.
لە ئەیلوولی (2019) دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پارتی دادودگەشەپێدان راگەیاند.
لە كانوونی یەكەمی (2019) پارتی ئایندەی دامەزراند.
لە (2023) لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی بەشداری كرد، بەبێ بەدەستهێنانی ئامانجی گێڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانی.
لە (2026/7/29) هەڵوەشاندنەوەی پارتی ئایندەی راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment