توركیا پڕۆژەی یاسای ئاشتی و تەبایی واژۆ دەكات تورکیە

نوچەنێت

حکومەتی تورکیا لە پرۆسەی نوێی ئاشتیدا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ و سەرۆکی مەهەپە بەفەرمی ناوی پرۆسەکەی گۆڕی و واژۆی لەسەر پرۆژە یاسای چوارچێوەی پرۆسەکە کردوو و ناونرا "پرۆژە یاسای بەهێزکردنی تەبایی نیشتیمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی".

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/4) ماڵپەری (a habar) بڵاوی کردەوە، حکومەتی تورکیا هەنگاوی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و گەرانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەگرێتە بەر، لەوبارەیەوە پرۆژە یاسای نوێ دەردەکات، سێشەممە بەفەرمی لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کە دەستپێشخەری پرۆسە نوێکە بوو پرۆژە یاسای چوارچێوەی واژۆی لەسەر کرد.

هاوکات دوای ڕەخنەکانی دەم پارتی کە پێشوتر لەلایەن حکومەتی تورکیا وە پرۆسەکە بە "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر"، ناوی دەبردرا، ئەمڕۆ ناوی پرۆسەی ئاشتی نوێ گۆردرا بۆ "پرۆژە یاسای بەهێزکردنی تەبایی نیشتیمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی".

دوای واژۆی باخچەلی بریارە ئەمڕۆ سەرۆکی گروپی پارتەکانی هەریەک لە ئەکپارتی و دەم پارتی و مەهەپە واژۆ لەسەر پرۆژە یاساکە بکەن، هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە دەنێردرێتە پەرلەمانی تورکیا و لەلایەن هەموو ئەندام پەرلەمانانی تورکیاوە واژۆی لەسەر دەکرێت بۆئەوەی بتوانن لەچوارچێوەی ئەم یاسایە بڕیار لە چارەنووسی ئەندامانی پەکەکە و گەرانەوەیان بۆ تورکیا بدرێت و بتوانن پرۆسەکە ببنە قۆناغێکی نوێ.

هەرچەندە دەم پارتی چەند رەخنەیەکی لە خاڵەکانی نێو پرۆژە یاساکەی دەوڵەت هەیە و داوا دەکات یاساکە هەموو ئەندامانی رێکخراوەکە بگرێتەوە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە ئازاد بکرێت، بەڵام بێ ئەو مەرجانە ئەمڕۆ دەم پارتی واژۆی لەسەر پرۆژە نوێکە کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین