تەرمی ژنێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دۆزینەوەی تەرمی ئافرەتێکیان ڕاگەیاند، کە بە گولە کوژراوە.

ڕۆژی پێنج شەممە (17/تەموز/2025) گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئاگادارکراینەوە کە تەرمی ئافرەتێک لە نزیک گوندی سەیدەی سەر بە قەزای ڕزگاری، بە گولە کوژراوە.

عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئافرەتەکە تەمەنی (29)ساڵە، ناوی (ه.ح.ب) دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری-یە، بە گولە کوژراوە. دوای ڕەوانەکردنی بۆ دادپزیشکی قەزای کەلار، دەستمان بەلێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکاری کوژرانی.

دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی، بلاویکردەوە کە ئەو پیاوە لەسەر ڕیگای سەرەکی کەلار-کفری، لە سنوری ناحیەی سەقەڵا ژنێکی کوشت دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، ئەو پیاوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە  دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کردووەو کوشتوویەتی، لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین