حکومەتى عێراق: لەناوخۆ هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانمان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەباح نەعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند،  لەسەر فەرمانى محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بە بەئامانجگرتنی رادارە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە پێکهێندرا، دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەکانیان لەناو عێراقە.

ئەمرۆ هەینى (18/ تەمووز/ 2025) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردووە، گوتەبێژى هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، دوتاى هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرى و تەکنیکیە ورد و چڕەکان لە لێکۆڵینەوە گەیشتینە ئەو خاڵە گرنگ و یەکلاکەروانە:

ــ دیاریکردنى شوێنى فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەکارهاتووەکان لەو هێرشانە، کە دەرکەوتووە کڵاوەى جەنگی بە کێشى جۆراوجۆر لە مووشەکەکان بەستراوە و لە دەرەوەى عێراق درووست کراون.
- دیاریکردنى شوێنى رەوانەکردنى ئەو فڕۆکانە بەوردى، کە ئەوەش پشتڕاست بۆوە شوێنەکانیان لەناو خاکى عێراقە.

- ئاشکراکردنى ئەو لایەنانەى لە جێبەجێکردن و هەماهەنگى ئەو هێرشە دوژمنکارانە تێوەگلاون.

- رێکارى شیکارى هونەرى گشتگیر بۆ سیستەمى کۆنتڕۆڵ و پەیوەندى بەکارهاتوو بۆ رەوانەکردنى ئەو فڕۆکانە، لایەنى هەواڵگرى توانیویەتى هەموو داتاکان کە بەو وردى پاڵپشتى ئەنجامەکانى ئەو لێکۆڵینەوە دەکەن کۆبکاتەوە.

ـ لیژنەى لێکۆڵینەوە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەموو فڕۆکەکانى بەکارهاتوو یەک جۆرن، ئەوەش دەرخەرى ئەوەیە کە یەک لایەن ئەو کارانەى ئەنجام داوە.

نەعمان دەشڵێت، بە پشتبەستن بەوەى لە پێشدا باسمان کرد، سەرکردایەتى ئەمنى و سەربازیى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە چاوپۆشى لە هیچ هەڕەشەیەک ناکات کە ئاسایش و سەلامەتى هێزەکانمان تواناکانى حکومەتى عێراق بە ئامانج بگرێت، بۆ ئەوەش هەموو رێگایەکى یاسایى بەرانبەر هەموو ئەوانەى لەو کردەوانە تێوەگلان دەگرینەبەر و رەوانەى دادگاى عێراقیان دەکەین بۆ ئەوەى بەگوێرەى یاسا بە سزاى خۆیان بگەن.

گوتەبێژەکەى عێراق دەشڵێت، ئەو دەستدرێژییە دوژمنکارە ترسنۆکانە پێشێلکارییەکى روونى سەروەریى نیشتیمانیە، رێگە بەهیچ لایەک نادەین ناوخۆیى یان دەرەکى زیان بە ئاسایش و سەقامگیرى عێراق بگەینێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین