رووسیا هۆشداری بە ئەمەریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن دەدات
نوچە نێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداریی بە هەریەکە لە ئەمەریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن دەدات سەبارەت بە پێکهێنانی هەر جۆرە هاوبەشییەکی سەربازیی یان ئەمنی، کە کۆریای باکوور بکاتە ئامانج.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای ئەوەی سەردانی کۆریای باکووری کردووە، لە کۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هاوتا کۆرییەکەی ڕایگەیاندووە، "کۆریای باشوور و ژاپۆن تۆمەتبارن بە زیادکردنی هێزی سەربازی لە دەوروبەری کۆریای باکوور".
لاڤرۆڤ دووپاتی دەکاتەوە، "ئێمە هۆشداری دەدەین لە بەکارهێنانی ئەم پەیوەندییانە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتی کە دژی هەر لایەنێک بێت، بە کۆریای باکوور و رووسیاشەوە."
لە بەرامبەردا، ئەمەریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن، وەک وەڵامێک بۆ بەرنامە ئەتۆمییە پێشکەوتووەکەی کۆریای باکوور، مانۆڕە سەربازییەکانیان فراوان کردووەتەوە. ئەو سێ وڵاتە لە نزیک نیمچەدورگەی کۆریا، مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەشیان ئەنجام دا کە بۆمبهاوێژی ئەمریکیی (B52) کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمیی هەیە، تێیدا بەشدار بوو.
هاوکات بەرپرسە باڵا سەربازییەکانیان لە سیئۆل کۆبوونەوە و داوایان کرد، "هەموو ئەو چالاکییە نایاساییانەی هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکەن ڕابگرێت".
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەشڵێت، وڵاتەکەمان لە بڕیاری کۆریای باکوور بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی تێدەگات چونکە، "ئەو تەکنەلۆژیایانەی کۆریای باکوور بەکاریان دەهێنێت، دەرئەنجامی کاری زانایانی ئەم وڵاتەن. ئێمە ڕێز لە خواستەکانی کۆریای باکوور دەگرین و لەو هۆکارانە تێدەگەین کە وایان لێ دەکات پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمی بدەن."
لای خۆیەوە، چۆی سۆن هوی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "وڵاتەکەی بەبێ مەرج پشتیوانی لە جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا دەکات. پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و رووسیای بە هاوپەیمانێتییەکی بەردەوام" وەسف کرد.
گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و کۆریای باکوور لە ساڵانی ڕابردوودا گەشەیان کردووە و پەرەی بەخۆیەوە بینیوە. کۆریای باکوور بۆ پشتیوانیکردنی جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا، سەرباز و تەقەمەنی
دابین دەکات و لە بەرامبەردا هاوکاریی سەربازی و ئابووری وەردەگرێت. ئەمەش نیگەرانیی لای کۆریای باشوور، ئەمەریکا و وڵاتانی تر دروست کردووە لە ئەگەری ئەوەی لەوانەیە رووسیا تەکنەلۆجیای هەستیاریش بداتە کۆریای باکوور، کە ڕێگەخۆشکەر بێت و بتوانیت مەترسیی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی زیاتر بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment