وەزیری دەرەوەی تورکیا: پشتیوانی ڕۆڵی بنیاتنەرانەی ئەمەریکا لە سووریا دەکەین تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەشداربێت بۆ کۆتایهێنان بە گرژییەکانی سووریا. فیدان سەبارەت بە ئەمەریکاش گوتی، "ڕۆڵێکی بنیاتنەر لە سووریا دەگێرێت."

ئەمڕۆ شەممە (19/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا ئەنجامدا.

فیدان لە پەیوەندییەکە داوای کردووە بە زووترین کات کۆتایی بە گرژیی و ململانێکانی سووریا بهێندرێت و پێویستە ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان لایەنەکانی سووریا جێبەجێکراوە بۆ هەمیشەیی بێت و پابەندی ڕێککەوتنەکەبن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە کە دەستوەردانی ئیسرائیل لە نێو خاکی سووریا گرژییەکان زیاتر دەکات و زیان بە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەگەیێنێت و هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی تێکدانی سەروەری و ئاشتی لە سووریا و مەترسی بۆ سەر سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە هەیە.

فیدان هەروەها ستایشی ڕۆڵی ئەمەریکای کردووە کە بە هەوڵێکی بنیاتنەر ناوی بردووە و پشتیوانی تورکیای دووپاتکردۆتەوە، فیدان دەشڵێت، وڵاتەکەیان ئامادەن بەشداربن لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ کۆتایهێنان بە ململانێ و گرژییەکان لە نێو گەلی سووریا."

هاوکات، وەزیری دەرەوەی سووریا دوێنێ پەیوەندی بە ئەسەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا کرد، پشتیوانی تورکیای بۆ گەلی سووریا دووپاتکردەوە لە بەرقەراکردنی ئاشتی لە وڵاتەکەیان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین