پشكدارییە كوردییەكانی هزری مێژوویی
نوچە نێت: تایبەت
ن: د. كامەران محەمەد
نوسەر لەم توێژینەوەیەدا بە شێوەیەکی نوێ هەوڵیداوە بەڕێگەیەکی زانستی و مێژووی لێکۆڵینەوە لەو باس چەمکانە بکات کە لە مێژووی کورددا لەسەر دەستی زانایانی کورد داهێنراوە، چونکە هەمیشە لێکۆلینەوە مێژووییەکان باس لەو ڕووداوانە دەکەن، کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە و هەر لە ڕابردووش‌دا دەمێننەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاڕاستەیەکی نوێ دەهێننە ئاراوە، کە داهاتوو دەخاتە ناو لێکۆڵینەوە مێژووییەکانەوە و بە (مێژووی داهاتوو) ناسراوە. ئەم بوارە نەک هەر شێوە مێژووییەکان شیدەکاتەوە، بەڵکو کاریگەرییەکانی ئەم شێوانە لەسەر داڕشتنی جیهانی داهاتوو ئاشکرا دەکات.
عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت (1869- 1932) بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تیی له‌باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری گه‌لی کورد و دواکه‌وتوویی دواوه. یه‌کێک له‌گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌سه‌رنجی (عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت)ی ڕاکێشاوه و به‌ڕاشکاوی و بوێرانه تێڕوانینی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه، بریتییه‌له‌پرسی (چییه‌تی مێژوو). جەودەت، باسی له‌گرنگی مێژوو و ڕۆڵی مێژوو له‌بونیادنانی قه‌واره‌کاندا کردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جەودەت، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌و سه‌رنجی (خوێنده‌وارانی کورد) ی بۆ ڕاده‌کێشێت، (مێژووی داهاتوو)ه! ئه‌مڕۆ زاراوه‌ی (مێژووی داهاتوو) له‌بواری هزری مێژوویی‌دا چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر نووسراوه‌و ته‌نانه‌ت وه‌ک کایه‌یه‌کی مه‌عریفی نوێ له‌ناو بابه‌تی مێژووناسیدا لێی ده‌ڕوانرێت.بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتی نوسەر لەم بارەیەوە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment