وەزارەتی کشتوکاڵ داوای بودجەیەکی زیاتر بۆ وشکەساڵی دەکات کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بەگوێرەی هەندێك زانیاری حکومەت هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیۆن دیناری بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی وشکەساڵی ته‌رخان كردووه‌ و وەزارەتی کشتوكاڵیش بڕەکە بە کەم دەزانێ، لیژنەی کشتوكاڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "ئاگاداری ئەو بابەتەین بەڵام حکومەت ناتوانێت قەرەبووی تەواوی زیانەکان بکاتەوە".

بەگوێرەی هەندێك زانیاری کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە حکومەتی هەرێم بڕی دوو ملیار دیناری بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی وشکەساڵی تەرخانکردووە، بەڵام ئەم بڕە پارەیە لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بە کەم دەزانرێت داوای زیاتر دەكات. جێگیری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردساتن دەڵێت، "ئاگاداری ئەم بابەتەین بەڵام حکومەت ناتوانێت تەواوی زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە"

ئەمرۆ یەکشەممە دووی ئایار، شوان کەریم، جێگیری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، " تاکو ئێستا زانیاری لەسەر بڕی ئەو بودجەیە نییە کە حکومەت دیاری کردووە، بەڵام بە دڵنیایەوە ئاگادارم کە وەزارەتی کشتوکاڵ داوای بودجەی پێویستی کردووە. ئه‌وه‌ دەگەڕێتەوە سەر ئەو توانا داراییەی لە بەردەستی حکومەت هەیە. ئێمە ئاگادارین بەپێ ئەو توانایەی لە بەردەستی حکومەت هەن هاوکار بێت بۆ ئەم بابەتە لەبەر ئەوەی خەڵکانێکی زۆر تووشی  زیانێکی زۆر بوونە، بە تێکرایی هەرێمی کوردستان تووشی وشکەساڵیەکی زۆر بووە، هیوادارین حکومەت ئەوەی لە توانای دایە هاوکاربێت بۆ ئەم بابەتە."

لە بارەی هەڵسەنگاندنیان بۆ زیانەکانی وشکەساڵی گووتی، " زیانەکان گەورەن بەڵام لە لایەن وەزارەت و لایەنەکان سەیری بابەتەکە دەکرێت، بێگومان حکومەت ناتوانێت قەرەبووی تەواوی زیانەکان بکاتەوە،بەڵام هیوادارین ئەوەی لە توانای حکومەت و لە توانای وەزارەتی کشتوکاڵ دایە هاوکاریان بکات."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین