تۆماس باراک: پێویستە هەموو لایەنەکانی سووریا چەک دابنێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، "دەبێت هەموو لایەنەکان لە سووریا و واز لە بازنەی تۆڵەسەندنەوە  بهێنن و دەست بەجێ چەك دابنین".

رۆژی یەکشەممە (20/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، "ستایشی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکات بۆ لابردنی سزاکانی سەر دیمەشق و دەڵێت دەبێت هەموو لایەنەکان دەستبەجێ چەکەکانیان دابنێن".

باراک دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ لابردنی سزاکان هەنگاوێکی پرەنسیپی بوو و دەرفەتێکی بە خەڵکی سووریا بەخشی بۆ تێپەڕاندنی چەندین ساڵ لە ئازار و دڕندەیی. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا ڕادەیەکی زۆر لە پشتی حکومەتی تازەی سووریان و بە گەشبینییەکی هۆشیارانەوە سەیری حکومەتی سووریا دەکەن کە ئامانجییانە ئازار کۆتایی پێبهێنن و داهاتووی بە هیوا بنیات بنێن.

نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا دووپاتی دەکاتەوە، سووریا لە قۆناغێکی هەستیاردایە، ئاشتی و دیالۆگ دەبێت سەربکەوێت و دەستبەجێ سەربکەوێت کە لایەنی کەم (940) کەس لەو توندوتیژییانەدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها (312) کارمەندی ئاسایشی حکومەت (21) عەرەبی سوننی تێدایە کە سیانیان هاووڵاتییانی سڤیل بوون و لەلایەن چەکدارانی دروزەوە لەسێدارە دراون.

لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە زیاتر لە (900) کەس لە سوەیدا گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا پێکدادانەکانی نێوان دروز و بەدەوییەکان حکومەتی ئیسلامی و ئیسرائیل و هۆزە چەکدارەکانی بەشەکانی تری سووریا تێوەگلاون لە باسەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین