ڕاوێژکارێكی ئەردۆغان: بەبێ ڕاپرسی ناتوانین دەستکاری دەستوور بکەین تورکیە

نوچە نێت

محەمەد ئوچورم ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "تەنانەت ئەگەر گۆرانکاری لە دەستوور بکرێت و لە پەرلەمانی تورکیا بە زیاتر لە (400) دەنگ پەسەند بکرێت، هەر دەبێت ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ دەستورێکی نوێ و خەڵک دەنگی پێبدات."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندینت) بڵاویکردەوە، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا رەخنەی توند ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکەن بەهۆی ئەوەی پێیان وایە لە بەرژەوەندی خۆیان دەستووری تورکیا هەمواردەکەنەوە و دەڵێن، "دەستووری نوێ هیچ پەیوەندی بە کارنامەی خەڵک نییە."

محەمەد ئوچورم سەرۆکی راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی گفتوگۆكانی گۆرینی دەستووری تورکیا لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیا وەڵامی رەخنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە و ڕایگەیاند، "بەرەزامەندی خەڵک پێویستی بە تەواوکردنی شەرعیەتی دیموکراسییە، هەروەها مافی گەلە چاودێری دەقێک بکات بگونجێت لەگەڵ یاساکان و دەستورێکی سیاسی کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرابێت."

ئۆچوروم ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەنانەت ئەگەر گۆرانکاری لە دەستووری بکرێت و لەپەرلەمانی تورکیا بە زیاتر لە (400) دەنگ پەسەند بکرێت، هەر دەبێت ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ دەستورێکی نوێ خەڵک دەنگی پێبدات."

جێگەی ئاماژە پێدانە، حکومەتی تورکیا دەیەوێت دەستوورێکی نوێ بۆ وڵات بنوسێتەوە، نوعمان کورتولوش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا  بۆ ئەم مەبەستە سەدانی لایەنە سیاسیەکان دەکات بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لایەنەکان وەرگرێت بۆ گۆرینی دەستور. هەرچەندە هەندێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا پێیان وایە گۆرینی دەستوور بۆ پەرژەوەندی ئەکپارتییە و دەیانەوێت لەو رێگەوە بۆ جارێکی دیکە ئەردۆغان کاندید بکەنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین