سوریا لەبەردەم گواستنەوەی دەسەڵات و ''دابەشبوونی تائیفی و گرژییە ناوچەییەکان سەرهەڵدەدەنەوە''
نوچە نێت
نووسینی: چنوور جەعفەر شارباژێری
پشت بەستن بە سەرچاوە باوەڕ پێکراوە هەواڵنامە نێودەوڵەتیەکان، سەبارەت بە بارودۆخی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی سوریا، لەم شیکارییەکاندا ڕۆشنایی دەخەینە سەر ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی حکومەتی نوێی سوریا دەبێتەوە لەسەر یەکێتی نیشتمانی سوریا و پێکەوەژیانی کەمایەتیەکانی نێو ئەو ووڵاتە، بەتایبەت لە دوای توندوتیژە تائیفیەکان و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سوریا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوریا بووەوە مەیدانی دووبارەبوونەوەی توندوتیژییە تائیفیەکان لە ناوچەکەدا، ئەمەش هۆکار بوو بۆ دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا. ئەوەی هۆکاری دووبارە بوونەوەی پێکدادانە نێوخۆییەکانی سوریا بوو، بریتی بوو لەو قەیرانە نێوخۆییەی نێوان سوننەکان و کۆمەڵگەی دروزەکان لە ناوچەی باشووری سوەیدا، کە تەنها لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە ٢٥٠ کەس کوژران.
ئەم پێکدادانە نێوخۆییەی سوریا لە ئێستادا ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە. دوابەدوای هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەربازانی حکومەتی سوریا لە سوەیدا، لەچوارچێوەی بەرگری ڕاگەیەندراوی دەولەتی ئیسرائیل بوو بەرامبەر کۆمەڵگەی دروز.
هەربۆیە وەک کاردانەوە دەوڵەتی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دیمەشق دەستپێکرد و وەزارەتی بەرگری و ناوچەکانی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کردە ئامانج کەلەم هێرشەدا (٣ کوژراو و ٣٤ بریندار)ی لێکەوتەوە.
پەرەسەندنی ئەم پێکدادانە نێوخۆییەی سوریا، جەخت لەسەر لاوازی حکومەتە ئینتقالیەکەی (ئەحمەد شەرع) و توانای سنوورداری دەکاتەوە لە ئیدامەدانی بەڕێوەبردنی دیمەنە ئاڵۆزە ئیتنۆ-ئاینییەکانی نێوخۆی سوریا و پەیوەندییە کێشەدارەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا. ئەحمەد شەرع، سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی یەکێتی نیشتمانی لە خاکی سوریادا، لەڕێگەی گەیاندنی هەوڵە دیپلۆماسیەکانی (شەرع) و دەستپێشخەرییەکانی بۆ بوژانەوەی ئابووری و هەوڵدانی بۆ وەبەرهێنانی بیانی بۆ ناوخۆی ووڵاتەکەی، کەچی هێشتا سوریا نەیتوانیوە بە قووڵی لە هێڵە هەڵە کۆنەکانیدا خۆی قوتار بکات. چونکە توندوتیژییە تائیفی و هەڕەشە ئەمنییەکان بەردەوام وڵاتەکەی شەرع یان خستۆتە نێو دووڕیانی گرفتەکانی ڕابردووی. هەروەک بینیمان لە مانگی ئازاردا کەمینەی (عەلەوییەکان) لە کوشتنی بەکۆمەڵدا کرانە ئامانج و لە مانگی حوزەیرانیشدا هێرشێکی کوشندە لەلایەن داعشەوە کڵێسای (مار ئەلیاسی) گرتەوە و دەیان مەسیحی کوژران.
هەرچەندە ئیسرائیل کۆنترۆڵی خۆی بەسەر بەشێک لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان فراوانتر کردووە و هێرشی پەرش و بڵاوی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکان لەسەرتاسەری وڵاتدا ئەنجامداوە لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا سوریا و ئیسرائیل بەرەو لێکنزیکبوونەوەیەکی گرینگ هەنگاویان دەنا، ئەمەش بەهۆی خواستی ترەمپ و پشتگیریکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە بوو بۆ ئەم نزیکبوونەوەی نێوان سوریاو ئیسرائیل. چونکە ئەوە خواستی ئەمریکا بوو کە داوای ئاشتی دەکرد لەنێوان ئەم دوو دەولەتە نەیارەدا. بەتایبەت دوای وەبەرهێنانی سەرمایەیەکی دیپلۆماسی بەرچاو لە یەکخستنەوەی سوریا بۆنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی کەمکردنەوەی سزاکان و دەرکردنی لە لیستی HTS وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
لە کاتێکدا شەرع، باسی لەوە دەکرد کە پاراستنی دروزەکان "ئەولەویەتێکە" بۆ ئیدارەکەی، هێزەکانی سوریا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ نوێنەرانی دروزەکان لە سوەیدە کشاونەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمکردنەوەی دۆخی ناکۆکیەکان بەڕێگەیەکی کاتی لە وڵاتەکەدا. بەڵام پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سوریا جارێکی دیکە بەهۆی دەستێوەردانی کتوپڕی ئیسرائیلەوە تووشی ئاڵۆزی بوون و هاوسەنگی ناوچەیەکەی خستۆتە مەترسیەوە.
قەیرانی سوریا پلانەکانی واشنتۆن بۆ ئەو وڵاتە تێکدەدات
پەرەسەندنی ناکۆکیەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و سوریا لوتکەی ئەو پێکدادانانە بوو، کە سەرەتا لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە نێوان هێزە سوننەکان و کۆمەڵگەی دروز لە سوەیدا سەریهەڵدا، بەڵام بە خێرایی لێکەوتەی نێودەوڵەتی دوور مەودای بەدوای خۆیدا هێنا. لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئیدارەی ترەمپ وەبەرهێنانی زۆری لە نێوەندگیری ڕێککەوتنێکی مێژوویی نێوان دیمەشق و قودسدا ئەنجامدابوو. هەوڵێک کە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێیەکی درێژخایەنی نێوان هەردوو وڵات بوو. ئەمەش بریتی بوو لە کۆبوونەوەی ترەمپ و شەرع لە کەنداو، هەڵگرتنی سزا توندەکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا و لابردنی HTS لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
هەرچەندە (مارکۆ ڕۆبیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بوونی قەیرانەکانی سوریای بەناوی ''هەڵە تێگەیشتن'' ناو بردبێت چونکە ڕۆبیۆ، پێی وایە: ڕەنگە لە بنەڕەتدا پلانی واشنتۆن، هێنانی سوریای بۆ ناو ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام تێکدابێت. تەنانەت ئەگەر ئەمریکا هیوای ئەوە بخوازێت بە جۆرێک دەستپێشخەرییەکە بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەڵام متمانەی نێوان لایەنەکان، بە تایبەت متمانەی دیمەشق بە ئیسرائیل، ڕەنگە لە ئێستادا بە شێوەیەکی قەرەبوو نەکراوە زیانێکی زۆری پێبگات.
یەکگرتوویی نەتەوەیی بە خوێندنەوەی جیاوازی نەتەوەکان لەسوریادا دوورە لە واقیع
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژی حکومەتی ئێستا لە دیمەشق تایبەت لە کەناراوەکانی سوریا، کە زیاتر تەریقەتی عەلەوییەکان تێیدا بنکەیان لێی هەیە و دوای ئەوەی شێخێکی دروز هەڕەشەی جیابوونەوەی لە دیمەشق کرد لە شاری سوەیدە، حکومەتی سوریا کاردانەوەی توندوتیژیی نیشاندا و سەرنجی خستە سەر بیرۆکەی باڵادەستی بیروباوەڕی حکومەتەکەی ئێستا لە سوریادا، وەک ئەوەی ئەم پێشنیارەی دروزەکان جۆرێک لە کێبڕکێ بووبێت.
هەربۆیە پەلاماردانی هێزە سەربازییەکەی حکومەتی سوریای ئەمرۆ بۆسەر دروزەکان دەرخەری ئەو ڕاستیەن، کە دڵسۆزی فراکسیۆنێکن نەک وڵاتی سوریا. هەرئەمەش وایکردوە کە کۆمەڵکوژی و پێشێلکاری ڕووبدات، هەرچەندە لایەنی بەرامبەریش بەرپرسیار بوو، بەڵام ناکرێ بەهەمان شێوەی دەوڵەت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی یاسا، نەک پەیڕەوکردنی کارەکانی فراکسیۆنێکی نەیار.
هەربۆیە بنیاتنانی پێکەوەژیانی نیشتمانی پرۆسەیەکی ئاڵۆزە لەم دۆخەی ئێستای سوریادا، بەتایبەتی کاتێک هەوڵدەدرێت لە دەیان ساڵەی پارچەپارچەبوونی سیستماتیکی لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەددا دەربکەوێت. هەربۆیە سوریا، پێویستی بە دامەزراندنی پرەنسیپی هاوڵاتیبوون و بەشداریکردن و تێکەڵبوونە بەو دامەزراوانەی کە نوێنەرایەتی هەمووان دەکەن لەسوریادا بەبێ جیاوازی، کە لە ئێستادا زۆر ئەستەمە ئەمە ڕووبدات.
لایەنە بێزارکەرییەکەی کاندیدکردنی پەرلەمان (نەک هەڵبژاردن) کە بڕیارە مانگی ئاب ئەنجام بدرێت
هەروەک چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٢٥ کاندیدکردنی پەرلەمان لە سوریا، یەک لەسەر سێ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دیاری بکرێت و دوو لەسەر سێ لەلایەن لیژنەکانی هەڵبژاردنەوە هەڵدەبژێردرێن. کە خۆیان لەلایەن لیژنەی باڵا بۆ هەڵبژاردنەکان هەڵدەبژێردرێن کە بە فەرمانی سەرۆکایەتی پێکهێنراون. بە سەرنجدان بە نەبوونی هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ، پرۆسەکە نیگەرانییەکی بەرچاوی لێدەکەوێتەوە، بە تایبەتی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی نێو سوریا، کە پرۆسەکە دوور دەخاتەوە لە گشتگیری و شەرعیەتی ئەرکەکە.
جگە لەوەش دابەشکردنەوەی کورسییەکانی نێوان پارێزگاکان لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ بووە کە ڕەنگدانەوەی دابەشکردنەوەی ئێستای گەلی سوریا نییە. هەروەها ئەم گشتگیرییە جێگەی تەحەدا دەبێت؛ بە تایبەتی لە ڕووی بەشداری ژنان و گروپی کەمینەکانەوە. لەکاتێکدا لیژنە باڵاکە ئاماژەی بە لانیکەم پشکی ٢٠%ی ژنانی ئەندام پەرلەمان کردوە، بەڵام هێشتا دیار نییە چۆن جێبەجێی دەکەن. یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەستنیشان دەکرێن، کە مەبەست لێی چارەسەرکردنی ئەم بۆشاییانەیە لە نوێنەرایەتی و گشتگیریدا، بەڵام هێشتا پرسیارەکان سەبارەت بە شەفافیەت و کاریگەری ئەم میکانیزمە بەردەوامن.
گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سوریا سەرەتا پەیوەستە بە ئاشتەواییەوە
یەکێکی تر لەو گرفتانەی توشی ئەم حکومەتە نوێیەی سوریا بوەتەوە، گەڕانەوەی کورتخایەن و درێژخایەنی پەنابەران و ئاوارەبووەکانی ناوخۆیە لە سەرانسەری سوریادا کە نزیک یان دوور ڕوودەدات، هەربۆیە لەلایەک هیوا و لەلایەکی دیکە دۆخەکە دەوروژێنێت. چونکە لە لایەکەوە یەکگرتنەوەی خێزانەکان و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان ڕزگاربوونێکی سۆزداری پێشکەش دەکەن، لەلایەکی تریشەوە بەهۆی خزمەتگوزارییەکان لە ئێستاوە زۆر کەمدەرامەت و سەرەتایین لە سوریادا، بەهۆی ژێرخانی ئابووری تێکچووە و ئابووری لە دۆخێکی خراپدایە.
ئەمەش بەهۆی هێواشی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانەوەیە لەسەر سوریا لەلایەن وڵاتانی زلهێزەوە و بوەتە هۆکاری ئاڵۆزتربوونی بارودۆخە داراییەکە لەم ووڵاتەدا. بەتایبەت زۆرجار پەنابەران ئەزموونی توندی ململانێیان هەیە لەو ووڵاتانەی کە تێدا نیشتەجێ بوون. هەربۆیە بەبێ ستراتیژییەکی ئاشتەوایی نیشتمانی ڕێککەوتوو یان چوارچێوەیەکی دادپەروەرانەی ئینتقالی (لەوانەش پرسەکانی نیشتەجێبوون، زەوی و موڵک) بوونەتە هۆکارێک بۆ مەترسیەکانی سەر یەکگرتنەوە ئەو تەوەرانەی باسمان لێوەکردن. لە کاتێکدا گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆسەر ماڵ و موڵکیان ئاواتێکی هاوبەشە لە نێوان زۆرێک لە سوورییەکان و دەسەڵاتە نوێیەکاندا، گەڕانەوەی بەردەوام پێویستی بە بوژانەوەی فراوانتر هەیە لەم ووڵاتەدا. کە ئەمەش وەستاوە لەسەر سەبر و پلاندانانی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گەڕانەوەی گەورەی هاوڵاتیان ئەو درێژخایەنەی کە لەسەرەوە باسمانکرد، کاتێک ڕوودەدات، کە دەوڵەتی سوریای نوێ ئەو مەرجانە جێ بەجێ بکات.
نامۆبوونی کەمینەکان لەلایەن دەسەڵاتەکەی (شەرع)ەوە داهاتووی سوریا دیاری دەکات
ئەحمەد شەرع، دەبێت لەگەڵ پێکهاتە کەمینەکانی سوریادا ڕێکبکەوێت، بەتایبەتی سێ کەمینە دیارەکەی نێو سوریا کە بەرکەوتەی زۆریان لەگەڵ دەسەڵاتی سوریادا هەیە ئەوانیش: (دروز، عەلەوی و کورد)، هەرچەندە دەسەڵاتەکەی شەرع هەوڵدەدات هێز بەکاربهێنێت بۆ شکستپێهێنانی داواکارییەکانیان کە خۆیان لە پێوەرێک بۆ ئۆتۆنۆمی یان سیستەمێکی حکومەتی فیدراڵی دا دەبینێتەوە، هەرچەندە بەپێی ئەو دەستورە پێنج ساڵە کاتیەی کە شەرع ڕایگەیاندووە، ڕەتیدەکاتەوە کە حکومەتەکەی دژی نەتەوەکانی دیکەی سوریابێت، بەڵام لەلایەکی تریشەوە حکومەتەکەی شەرع نابێت دەست بخاتە نێوخۆی کەمینەکانەوە، بەڵام شەرع لە ڕێگای ترساندنەوە بەردەوامە لە ڕێگەدان بە هێزە ئەمنییەکانی خۆی کە بە توندی بەسەر کەمینەکان بەکاریهێناوە، هەربۆیە وەبەرهێنەرە بیانیەکان نایانەوێت قومار لەسەر سەقامگیری دهاتووی سوریا بکەن و کارو پرۆژەکانیان بگوازنەوە بۆ نێو خاکی سوریا.
پێکهاتە نەتەوەییەکانی نێو سوریا | رێژەیان |
دروز | ١٨% |
عەلەویی | ١٨% |
ئێزیدی | ٢١% |
مەسیحی | ٢٢% |
شیعە | ٢٥% |
سوونی | ٧٨% |
مورشیدیس | ٦٠% |
بێ ئەدیان | ١٧% |
گروپە ئیسلامیەکان | ٥١% |
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment