داهاتی نەوتی عێراق 5.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق دواین ئامارەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی لە نیسانی 2021 بڵاوکردەوە. عێراق لە ماوەی مانگێکدا، ڕۆژانە  نزیک لە سێ ملیۆن بەرمیلی بە ناوەندی نرخی 62.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک هەناردەکردووە.

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی نەوت، کۆی گشتی  نەوتی هەناردەکراوە لە مانگی نیسان، بڕی 88 ملیۆن و 398 هەزارو 319 بەرمیل نەوت بووە، هاوکات ئاستی داهاتی بڕی هەناردەکراو  5 ملیار و 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار بووە.

بە واتایەکی تر، ناوەندی بڕی هەناردەکراوەی نەوتی عێراق لە 2.945 ملیۆن بەرمیل بۆ 2.947 بەرمیل بەراورد بە مانگی ئادار بەزربۆتەوە.

سەبارەت بەبەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی عێراق، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند" ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ناوەڕاست  و باشوور، بڕی 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل بووە لە مانگێکدا، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانی کێلگەکانی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان بڕی 2 ملیۆن و 863 هەزار و 403 بەرمیل نەوت بووە"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین