وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سووریا بەفەرمی داوای پاڵپشتی سەربازیی لێکردووین  تورکیە

نوچە نێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئیدارەی نوێی سووریا داوای پاڵپشتیی بۆ بەهێزکردنی توانای هێزی سەربازی لێمانکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆرستیەکانی سووریا." هاوکات، دوێنێ وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری بە گروپە چەکدارەکانی سووریادا و رایگەیاند، "هەرهەولێک بۆ دابەشکردنی سووریا بدرێت و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا دروست بکات راستەوخۆ دەستوەردان دەکەین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، زێکی ئاکتورک ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە (17)‌ـەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری لە ئەستەنبۆڵ ئاشکرای دەکات کە ئیدارەی نوێی سووریا داوای پاڵپشتی لێکردوونە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی وڵاتەکەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەیان لە دژی گروپە چەکدارە تیرۆرستەکان بە تایبەت داعش."

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، "تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک لەمانەش ڕاهێنانی سەربازی و راوێژکاری و پاڵپشتی تەکنیکی بۆ بەرەوپێشوەچوونی توانای بەرگری سووریا بەتایبەت بۆ رووبەرووبونەوەی هەر هێرشێک دژی سووریا و لەئێستادا بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵیان."

هاوکات، دوێنێ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی سووریا هۆشداری بە گروپە چەکدارەکانی سووریا دەدات و رایگەیاند، "لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی باشووری سووریا دەکەین، ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل دابەشکردنی سووریایە، هەرگیز نایەوێت وڵاتێکی سەقامگیر لە دەوری خۆی ببینێت. هەر دابەشبونێک لە سووریا رووبدات ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان راستەوخۆ دەستوەردان دەکەین."

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەدوای سەرهەڵدانی گرژییەکان لەنێو سووریا لە (19)ـی تەمووزی (2025)، سەرۆکایەتی حکومەتی سووریا ئاگربەستی دەستبەجێی لە پارێزگای سوەیدا راگەیاند. ئەمەش نیگەرانی وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت تورکیای لێکەوتەوە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و پشتیوانیکردنیان لە دروزەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین