ئەمەریکا لە ڕێکخراوی یونسکۆ کشایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمەریكا بە فەرمی كشانەوەی خۆی لە ئەندامبوونی یونسكۆی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاگەیاند، بەپێی سەرچاوەكان کشانەوەی ئەمەریکا پەیوەندیدارە بە تۆمەتباركردنیان بە دژایەتیكردنی ئیسرائیل.

ڕۆژی چوارشەممە (23/تەمموز/2025) ماڵپەڕی فەرمی یونسکۆ ڕایگەیاند، ئۆدری ئەزۆلاری، بەڕێوەبەری گشتی یونسكۆ دڵگرانی خۆی بۆ بڕیاری كشانەوەی ئەمەریكا لە رێكخراوەكەیان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە، "ئەم بڕیارەی ئەمەریكا چاوەڕوانكراو بوو".

لە لایەکی ترەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، بەردەوامبوونمان لە بەشداریكردن لە ریزی رێكخراوی یونسكۆ كە رێكخراوێكە سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە سوود بە ئەمەریكا ناگەیەنێت.

ماوەیەک لەمەوبەر چەند سەرچاوەیەکی جیاواز باسیان لەوە کردبوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری داوە لە ئەندامێتی رێكخراوی یونسكۆ بكشێتەوە، بەهۆی ئەوەی رێكخراوەكە بە ئاشکرا دژایەتی هەڵوێستەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكات.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەم بڕیارەی ئەمەریكای بە هەنگاوێكی گرینگ و دادپەروەرانە ناوبرد و داواشی كرد، "سەرجەم وڵاتانی ئەندام هەمان را و بۆچوونیان هەبێت و سنوورێك بۆ رێكخراوەكە دابنێن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین