فڕۆکەیەکی رووسی بە (50) سەرنشینەوە تێکشکا
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (24/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندێنت) بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی گەشتیاری ڕووسی کە لە ناوچەی ئامور لە ڕۆژهەڵات دۆزرایەوە لە نزیک شارۆچکەی تیندا کەوتووەتە خوارەوە. داتا سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ ڕزگاربوویەک نەدۆزراوەتەوە.
زانیارییەکان دووپاتی دەکەنەوە هەڵەی دەستەی فڕۆکەوان لە کاتی نیشتنەوەدا بە هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەی گەشتیاری ڕووسی لە ناوچەی ئامور دادەندرێت. رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر (7:36) خولەکی بەیانی (00:36) بە کاتی مۆسکۆ) لە خابارۆڤسکەوە فڕیوە. فڕۆکەکە لەسەر ڕێگای خابارۆڤسک – بلاگۆڤێشچێنسک – تیندا کاری دەکرد بەڵام لە رادار دیار نەماوە.
ڤاسیلی ئۆرلۆڤ، پارێزگاری هەرێمەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە گوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان, هێڵە ئاسمانییەکە )43( سەرنشینی هەڵگرتووە، پێنج لەوان منداڵن و شەش ئەندامی دەستەی فڕۆکەکەیان لەگەڵدایە. ئاماژەی بەوەشدا کە هەموو هێز و ئامرازەکانی پێویست بۆ گەڕان بەدوای فڕۆکەکەدا بڵاوکراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تاس ڕایگەیاند، "فڕۆکەکە پەیوەندییەکانی پچڕاوە لە خاڵێکی پشکنینی دیاریکراو کە چەند کیلۆمەترێک لە فڕۆکەخانەی تیندا دوورە. تیندا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment