ئەكادیمیای كوردی: قەدەغەكردنی زمانی کوردی بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەیە کولتوور
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە بڕیارێک زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە دەکات، ئەکادیمیای کوردیش ئیدانەی بڕیارەکە دەکات و دەڵێت، "بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین."

ڕۆژی شەممە (26/تەمموز/2025) ئەکادیمیای کوردی لەبارەی قەدەغەكردنی زمانی كوردستان لە ناوچە كوردستانییەكان ڕایگەیاند، "داواکارین چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە".

ئەکادیمیای کوردی دەشڵێت، دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی ئەکادیمیای کوردی:

بڕیاری ژمارە (6496)ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە لە (16-7-2025) دا دەرچووە و تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کردووە، ڕسوا دەکەین و بە بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین و داواکارین چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین