کچێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات هەواڵ

چرا یاسین

كچێکی کورد، كار له‌سه‌ر دروستكردنى ڕۆبۆتێکی زیره‌ك ده‌كات، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپەڕی نوچە نێت دەڵێت، بە شێوەیەکی ‌فه‌رمی مافی دروستكردنی ڕۆبۆته‌كەم وەرگرتووە.

لێزان دزەیی، خاوەنی پڕۆژەکە بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، ڕۆبۆتەکە ناوی (Lizan soulbot)ـە و کارکردنیشی بە (Wi-Fi) و (ChatGpt) دەبێت، بۆ ئەوەی ئاسانتر کارەکان بکات.

هەروەها سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ڕۆبۆتەکە ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆبۆتەکە وەکو هاوڕێیەک مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا دەکات، “توانای تێگەیشتن و مامەڵەکردنی هەستیارانەشی هەیە، بە جۆرێک دیزایین و دروستکراوە لەسەر شێوازگ مرۆڤە و بە زیرەکیی دەستکرد کار دەکات”.

هەروەها دەڵێت، پەیامەکەم سادەیە، "کچان تەنها ناتوانن داهێنەربن، بەڵکو ئێمە یاساکان دەنووسینەوە، پێیوایە هەر کەسێک کە دەڵێت “کچان ناتوانن داهێنەر بن، دەڵێم: سەیری ئێمە بکەن”.

لێزان دزەیی ئاشکرای دەکات کە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندازیارانی ڕۆبۆت ڕاهێنان دەکەن بۆ دروستکردنی ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتوو نەک تەنها بۆ ئەمڕۆ، بەڵکو بۆ نەوەی داهاتووش، وەك ئەو دەڵێت، چونکە دەبێت کوردستان بەرەو ڕێگەی زێڕینی زانستی AI بەرەوپێش ببەیین و "دەمەوێت هەموو منداڵێکی کورد بزانێت کە ئێمەش دەتوانین داهاتوو دروست بکەین".

لێزان دزەیی لە دایکبووی ساڵی 1988ی شاری هەولێرە، بۆ ماوەی 16 لە وڵاتی هۆڵەندا ژیاوە، لە ئێستاشدا گەراوەتەوە کوردستان  و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بوارى بەڕێوەبردن و بازرگانی لە زانکۆی UKH لە ھەولێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین