لە تەمەنی 21 ساڵیدا ئازادکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ریھام حەجی، خەڵکی کۆمەڵگەی خانەسورە لە قەزای شنگال، یەکێکە لە رفێنراوانی کوردانی ئێزیدییە کاتێک لە ئابی 2014دا کەوتنە بەردەم ھێرشی ڕیکخراوی تیرۆرستی داعش، ڕۆژی ھەینی (25/تەموز/2025) دوای رزگارکردنی لە کوردستانی رۆژئاوا، گەڕێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئێستا نیشتەجێی کەمپێکە لە شاری دهۆک.

ریهام، شەش خوشک و برایەکی چارەنوسیان نادیارە.کاتێک ڕفێنراوە تەمەنی تەنیا یانزە ساڵ بووە، ئێستا تەمەنی بیست و یەک ساڵە. لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ ناو کەسوکاری و پێشوازی کردنی بە سەما و مۆسیقا، ریهام دەڵێت" هەست دەکەم تازە لە دایک بوومەوە، ئەوەندە دڵخۆشم کە وەسف ناکرێت".

حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دوایین ئاماری کار و چالاکیی نووسینگەکەی خستەڕوو" لە کۆی ئەو کوردە ئێزدییانەی لە ساڵی 2014لەلایەن داعشەوە رفێندران، سێ ھەزار و 589کەس رزگارکراون و نزیکەی دوو ھەزار و 500 کەسیش ھێشتا بێسەروشوێنن".

لە ساڵی 2014 لە دوای هێرشکردن بۆسەر قەزای شەنگال، نووسینگەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی تایبەتی بە ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش، کردەوە کە بەردەوامن لە سەر ڕزگارکردنی ڕفێندراوەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین