گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى شیعه په‌رته‌وازه ده‌بێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێى ئایار رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا باس له‌و په‌رته‌وازه‌ییه ده‌كات، كه له‌ناو هاوپه‌یمانى فه‌تح دروست بووه، سه‌رچاوه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ى ناكۆكییه‌كى قووڵى تێدایه.
هاوپه‌یمانى فه‌تح له هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 وه‌ك یه‌كێك له هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌كانى شیعه ده‌ركةوت. ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌وانى تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارن.
لایه‌نه‌كانیشى بریتین له رێكخراوى به‌در، سادقون، سه‌نه‌د ،عه‌تا ، ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق چه‌ندانى تر، ژماره‌ى كورسییه‌كانیشیان له په‌رله‌مانى عێراق 48 كورسییه.
سه‌رچاوه‌كان له میلیشیاى سه‌نه‌د به رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"یان راگه‌یاندووه، ناكۆكییه‌كى توند له‌ناو هێزه‌كانى فه‌تح هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه له‌وانه: مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، به‌رده‌وامبوونى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كرانه‌وه به‌ڕووى سعوودیه، پاڵپشتیكردنى مسته‌فا كازمى.
جیا له‌وه‌یش چه‌ندان ناكۆكى تر‌ى حزبایه‌تى له‌ناو هاوپه‌یمانى فه‌تح هه‌یه. چاودێرانى سیاسى باسیان له‌وه كردووه، چه‌ند هۆكارێك له پشت ئه‌و دووبه‌ره‌كییه و په‌رته‌وازه‌ییه‌یه، كه دیارترینیان لاوازبوونى پێگه‌یان له‌ناو خه‌ڵك و دووه‌م هۆكاریش ئه‌وه‌یه خۆى مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و به‌كارهێنانى به ئامانجى سیاسى جێگه‌ى پرسیاره.
وێراى په‌رته‌وازه‌بوون و كێبڕكێى توند سه‌رچاوه سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق كه یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تح یه‌كه‌م لایه‌نه كه له هاوپه‌یمانییه‌كه دێته ده‌ره‌وه، جیا له‌وه‌یش بابه‌تى هاتنى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ ناو هاوپه‌یمانى فه‌تح له ئارادا نه‌ماوه و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له باشوورى عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه‌وتوونه‌ته ركابه‌رى یه‌كتر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment