وەزیری دەرەوەی سووریا: كار بۆ بونیاتنانی دەوڵەتی یەكگرتوو دەكەین
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (31/تەمموز/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە، باسیان لە بارودۆخی ئێستای سووریا و چەند پرسێکی تری ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد، تیایدا هەردوو هیوایان خواست هاووڵاتییانی سووریا بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بن و بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی ئاسوودە.
شەیبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "بە پەرۆشین بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی یەکگرتوو و خۆڕاگر، لەم ڕوانگەوە هیوادارین رووسیا لەم هەنگاوەدا پشتیوانیمان بکات بەهۆی ئەوەی پەیوەندی نێوان رووسیا و سووریا مێژووییە، ئەمڕۆ ئێمە نوێنەرایەتی سووریایەکی نوێ دەکەین و ئامانجمان ئەوەیە کارلێک و پەیوەندییەکی گونجاو لەنێوان نەتەوەکانماندا پەرە پێبدەین کە لە هاوکاری و ڕێزی هاوبەشدا سەرچاوەی گرتووە. ئێمە هەوڵدەدەین ئەو بۆشاییە سیاسی و ئەمنییە چارەسەر بکەین."
وەزیری دەرەوەی سووریا دەشڵێت، "حکومەتی ئێستای سووریا سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی کارەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت و دامودەزگا ئەمنییەکان. ئێمە کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی حکومەت دەبنەوە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەمان و بارودۆخی ناوچەکە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سووریا دووپاتی کردەوە، "ئامانجێکی دیکەش یەکخستنی گەلی سووریایە هەم لەناو وڵات و هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment