ئەڵمانیا داوای دەستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتی لە حەماس و ئیسرائیل دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یۆهان وادێفول وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا رایگەیاند، "داننان بە دەوڵەتی فەلەستین چارەسەرێکە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل. پێویستە بەخێرایی گفتوگۆ و دانوستاندن لەنێوان هەردوو وڵات دەست پێ بکات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەر لە سەردانیکردنی بۆ ئیسرائیل و فەلەستین داوا لەهەردوو وڵات دەکات دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکەن.

وادێفول لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گوتی، "لە ئێستادا دۆخی غەززە بە تەواوی تێکچووە، لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەرکەوت ئیسرائیل بۆتە کەمینە. هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بێ ئەوەی ڕێککەوتنی پێشوەختە بکەن سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ئامادەن ئەم بڕیارە بدەن."

وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا ئاماژەی بەوەشکرد، "داننان بە دەوڵەتی فەلەستین چارەسەرێکە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل. پێویستە گەلی فەلەستین و ئیسرائیل بە ئاشتی و ئاسایش و سەربەرزانە بژین. هەرگیز نابێت جارێکی دیکە حەماس ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل."

هاوکات، چەندین دیپلۆماتکار و سیاسەتمەدار و زانایانی ئەڵمانیا داوا لە حکومەتەکەیان دەکەن فشارەکان بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر بکات بۆ ئەوەی گەمارۆکانی سەر غەززە هەڵبگیرێت. هەفتەی رابردوو ئەڵمانیا رێککەوتنێکی لەگەڵ ئوردن بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە راگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین