ترەمپ پێشوازی لە بڕیارێکی هیندستان دەکات
نوچە نێت
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "هیندستان هەنگاوێکی باشی ئەنجامداوە، کڕینی نەوتی رووسی ڕاگرتووە"، هەروەها دەشڵێت، "پەرەسەندنێکی ئەرێنییە. ئێمە دەبینین چی ڕوودەدات".
ڕۆژی شەممە (دووی ئاب/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بیستوومە هیندستان چیتر نەوت لە رووسیا ناکڕێت نازانم ئەمە ڕاست بێت یان نا، بەڵام هەنگاوێکی باشە. چاوەڕێ دەبین بزانین دواتر چی روودەدات".
سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، "نیودەلهی تۆمەتبارە بەوەی کە بازرگانی نادادپەروەرانە دەکات و پەیوەندییەکی فراوانی وزە و چەکی لەگەڵ رووسیا هەیە، لە ئەگەری بەردەوامبوون هیندستان (25٪) باجی گومرگی بەسەردا دەسەپێندرێت"
ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "هیندستان هاوپەیمانمانە، بەڵام ئێمە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بازرگانیمان لەگەڵ ئەوان کردووە کە لە بەرزترین ئاستی جیهاندایە".
بە گوێرەی زانیارییەکان، بازرگانی نێوان ئەمەریکا و هیندستان زۆر گرنگە، بەهای بازرگانییەکە لە (2024) دا دەگاتە (129) ملیار دۆلار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment