یۆنان بە کۆبونەوەی هاریکاری سێ قۆڵیی تورکیا و ئیتاڵیا و لیبیا نیگەرانە تورکیە

نوچە نێت

کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی تورکیا و لیبیا و ئیتاڵیا لە (1)ـی ئاب (2025) لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەچوو. ڕۆژنامەکانی یۆنان لەوبارەیەوە رایانگەیاندووە، "ئەسینا لەوێنەی خشتەکە کراوەتە دەرەوە، جۆرجیا مێلۆنی  سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پشتی لە یۆنان کرد."

ڕۆژی یەکشەممە (سێی ئاب/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، هەینی رابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و عەبدوڵحەمید دیبەیبە سەرۆک وەزیرانی لیبیا کرد و لە دۆڵمەباخچە کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسە ستراتیژییەکانی وەک بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و نەوت و کۆچی نایاسایی و سەقامگیری ناوچەکەیان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە ئەسینای تارادەیەک نیگەران کردووە. ئۆپۆزسیۆنی یۆنان، هاوپەیمانی ڕادیکاڵ لە راگەیێندراوێکی نووسراودا ئەم کۆبوونەوەیان بە "شکستی حکومەت" ناو برد. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەیان بە لێکەوتە خراپەکانی ئەم کۆبوونەوەیان بۆ سەر یۆنان کردووە و دەڵێن، "ئەسیان تەنیا چادێری پێشهاتەکان دەکات بێ گوێدانە پەیوەندییە ستراتیژییەکان. لەکاتێکدا تورکیا داوای لە ئیتاڵیاکردووە وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازی بەرگری بکات. جگەلەمەش ئیتاڵیا لەگەڵ تورکیا و لیبیا تاوتوێی پرسی کۆچی نایاسای کردووە و لەم بابەتەدا یۆنانی دوورخستۆتەوە."

هاوکات رۆژنامەی تانیای یۆنان رەخنەی توند لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەگرێ و بڵاویکردۆتەوە، "هەریەک لە تورکیا و ئیتاڵیا و لیبیا ئامانجی جیاوازیان هەبووە، لە کاتێکدا بەراورد بە ساڵی رابردوو (80%)ـی کۆچبەرانی نایاسایی ڕوویان لە ئیتاڵیا کردووە، لێرەدا ئیتاڵیا پێویستی بەپشتیوانی ئەنقەرە و تەرابلوسە بۆ رێگریکردن لەم کۆچبەرانە. بەڵام جۆرجیا پشتی لەیۆنان کردووە و نەرمی نواندووە بۆ رێککەوتنی هایدرۆکاربۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەنێوان تورکیا و لیبیا کە لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی باسیان لێوەکردبوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین