ئەحمەد داودئۆغڵو بەهۆی سوکایەتیی کردن بە ئەردۆغان دەدرێتە دادگا تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکی پارتی ئایندە دوای وازهێنانی لە کاری حیزبی و هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی، ئەمڕۆ لەلایەن داواکاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی سوکایەتیی بە سەرۆک کۆماری تورکیا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لەدادگا بۆ کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/9/3) ماڵپەڕی (بیرگونبڵاوی کردەوە، داواکاری گشتی ئەنقەرە رایگەیاند کە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پێشووی پارتی ئایندە کردۆتەوە بەهۆی سوکایەتیی کردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی داواکاری گشتی ئەنقەرە کە تیایدا هاتووە، "دوای ئەنجامەکانی لێکۆڵێنەوەی ورد و بەگوێرەی ماددەی یەکەم (299) لە یاسای سزادانی تورکیا بەتاوانی سوکایەتیی کردن بە سەرۆکی وڵات دۆسیەی لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکردووە لە چوارچێوەی یاساوە بەرامبەر بە سەرۆکی پارتی ئایندە."

ئەم لێکۆڵێنەوەش دوای ئەوەدێت، داودئۆغڵو لە (15)ـی نیسانی (2022) لە میانی سەردانێکی بۆ شاری دیاربەکر لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، بەملیارەها ملیاریان بۆ پارەکانیان زیاد کرد، پارووی حەرامیان خوارد، کەسە نزیکەکانیان دەوڵەمەند کرد و زاواکەشیان کردە وەزیر، خزمەکانیان دەوڵەمەند کرد و تورکیایان ڕادەستی  پێنج بەڵێندەر کرد.

جێگەی باسە، پارتی ئایندە بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو دوای دەستبەرداری لە ئەکپارتی دامەزرابوو، مانگی ڕابردوو بەهۆکاری نادیار وازهێنانی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند، هەروەها پارتەکەشیان بەتەواوی هەڵوەشاندەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین