دەم پارتی و جەهەپە بە مەرج بەشداریی لە کۆمیسیۆنی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا تورکیە

نوچە نێت

یەکەم دانیشتنی دامەزراندنی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوەچووە، دەم پارتی دەیەوێت لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆندا باس لە پرسی سوودمەندبوونی "مافی هیوا" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات، جەهەپەش دەیەوێت پرسی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجی ئاب/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، کۆمسیۆنی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بەرێوەچوو، لە یەکەم کۆبوونەوە باس لە ناو و کارەکانی کۆمسیۆن و هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەکە دەکرێت. هەروەها کۆبوونەوەکە بەداخراوی و دوور لەچاوی کامێرە ئەنجام دەرێت.

چاوەڕوان دەکرێت دەم پارتیش پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان  و سوود بینین لە مافی هیوا بخاتە سەر مێزی گفتوگۆ. هەروەها ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە تەوەرێکی دیکەی دەم پارتییە کە دەیانەوێت لە کۆمسیۆن گفتوگۆی لەسەر بکەن. جگەلەمەش دەم پارتی پێشنیاز دەکات گروپێک لە ئەندامانی کۆمسیۆن پێکبهێندرێت و سەردانی ئیمراڵی بکەن بۆ تاوتوێکردنی پرسەکان لەگەڵ ئۆجەلان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، جەهەپە هەرچەندە بەرلەبەشداریکردنی پرۆسەیە چەند مەرجێکی پێشنیازکرد بۆ بەشداریکردنیان. لەداهاتووش نزیکەی (10) مەرجی کەی هەیە و دەیخاتە ڕوو یەکێک لەمانەش گفتگۆکردن لەسەر دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و دانای قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانییەکانیان و دادگایکردنی ئەندامانیان بەر لە دەستگیرکردنیان دەبێت.

هاوکات، ئەمڕۆ (5)ـی ئابی (2025)، نوعمان کۆرتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمیسۆنی تورکیا رایگەیاند، "برایەتی کورد و تورک دەپارێزین، پرۆسەکە مامەڵە و سەدانییە بەڵکو بانگەوازێکە بۆ بەردەوامی برایەتی و لە ئامێزگرتنی چینە جیاوازەکان. هەربۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان بەویژدانەوە پشتیوانی لە پرۆسەکە بکەن." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین