مستەفا قەرەسو: پێویستە پێشنیازی مافی هیوا بۆ سوودمەندی ئۆجەلان بچێتە بواری جێبەجێکردن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشی ئاب/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، مستەفا قەرەسو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی و دامەزراندنی لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات.
قەرەسو سەرنجی خستە سەر پێشنیازەکەی ساڵی رابردووی دەوڵەت باخچەلی کە رایگەیاند، ئۆجەلان بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە بکات و رێکخراوەکە هەڵبوەشێنەوە دەتوانێت سوودمەندبێت لە "مافی هیوا"، گوتی، " چەندین ساڵە نزیکبوونەوەیەک هەیە سەبارەت بە بابەتی مافی هیوا، حوکمەتی تورکیا رایگەیاند با ئۆجەلان بانگەوازی چەکدانان بکات و رێکخراوەکە هەڵبوەشێندرێتەوە دەتوانێت سودمەندبێت لە مافی هیوا."
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەمەش گوتیان با عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بێت لە پەلەمانی تورکیا بانگەوازەکەی بکات بەڵام باشگەزبوونەوە و کۆمسیۆنێکیان لە پەرلەمان دامەزراند بۆ بەردەوای پرۆسەی چارەسەری ئاشتی. لێرەدا پێویستە دەوڵەت باخچەلی بەڵێنەکەی بباتە سەر و بابەتەکە بخاتە بەرنامەی کاری حکومەت چونکە ئەو بابەتە پێش دەستپێکردنی پرۆسەکە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتون ئەمە پێشنیازی هاوپەیمانی جمهورە بۆ چارەسەری ئەو ئەو پرۆسەیە هەربۆیەش دەبێت بابەتی مافی هیوا بچێتە بواری جێبەجێکردن."
سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆنی تورکیا قەرەسو هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەکە دەکات و دەڵێت، "ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن (2-3) مانگ دەستنیشان کردوە، هەرگیز ناتوانرێت بەم ماوە کورتە چارەسەری کێشەی (50) ساڵە بکرێت. هەروەها دەبێت ئەندامانی لیژنەکە سەردانی ئیمراڵی بکەن و گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجام بدەن سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەکە."
جێگەی ئاماژە پێدانە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە (22)ـی تشرینی یەکەمی ساڵی (2025)، لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "هەرکاتێک گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵگیرا بابێت لە پەرلەمان داوای چەکدانان لە پەکەکە بکات و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەی رابگەیێنێت، ئەوکات ئێمە دەتوانین لە رێگای دەرکردنی یاسایەک سوودمەندبوون لە مافی هیوا بۆ ئۆجەلان برەخسێنین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment