ئەمەریکا هاوكار سەربازیی پێشكەش بە تایوان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

تایوان یەکەم كاروانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئەمەریکی پێگەیشت. سوپای تایوانیش دەڵێت، "پلان هەیە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نزیکەی (50) هەزار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بکڕێت".

ڕۆژی سێشەممە (شەشی ئاب/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، وەزیری بەرگریی تایوان ڕایگەیاند، "ئەم پڕۆژەیەی کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد، ئەمساڵ یەکەم هەنگاوی بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا".

هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "بەهۆی بەردەوامی ژینگەی هەڕەشەی توند، وەزارەتی بەرگری چالاکانە پلانی بۆ داڕشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و هێرش دادەنێت بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی ئۆپراسیۆنی بەرگری. 

ئاشکرایە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆ پشکنینی ناوچەکانی جەنگ، گواستنەوەی پەیوەندی، بەرگەگرتن لە جەنگی ئەلیکترۆنی و گواستنەوەی مووشەکی دژە تانک دروستکراوە.

مانگی رابردوو دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی فۆکس تایوان ڕایگەیاند، "سوپای تایوان پلانی هەیە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نزیکەی (50) هەزار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە دەست بهێنێت. توێژینەوەیەکی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێت، "لقی جێبەجێکاری ئەمەریکا کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە لە فرۆشتنی چەک بە تایوان لە (2015) بۆ (2025).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین