ژنە هونەرمەندێک بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە هونەرمەند نەرمین قادر، لە تەمەنی 63ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد، بەر لە کۆچی دوایی گلەیی زۆری لە پشگوێ خستنی هونەرمەندان هەبوو.

ڕۆژی (پێنجی/ئاب/2025) ژنە هونەرمەند نەرمین قادر، لە تەمەنی 63ساڵیدا بە نەخۆشی شیرپەنجە کۆچی دواییکرد.

نەرمین قادر ژنە ھونەرمەندێکی کوردی خەڵكی شاری سلێمانییە، ماوەی 40 ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کرد، لە بواری نواندن، یەکەم بەرهەمی شانۆیی لە ساڵی 1975بووە. چەندین بەرهەمی نواندنی لە بواری شانۆ، کورتەفیلم و فیلمی کۆمیدی هەیە. یەکێک بوو لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی بەرنامەی بەرنامە، کە بینەرێکی زۆری هەبوو.

نەرمین قادر، دایکی کوڕ و کچێکە، لە ماوەی نەخۆشییەکەیدا گلەیی زۆری لە لایەنی پەیوەندیدار هەبوو دەیگوت"هونەرمەندان پشتگوێ دەخرێن و کەس بایەخیان پێنادات". دوو ڕۆژ بەر لە کۆچی دوایی لە پۆستێکی فەیس بوک نووسیویەتی "ماوەی دووڕۆژە دەرمانم نییە، چونکە نەخۆشخانەی هیوا دەڵێن، دەرمان نەماوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین