ژنە مامۆستایەک گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

تەرمی ژنە مامۆستایەکی خانە نشین لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، بە پێی زانیارییەکان چەند ڕۆژێک بەر لە ئەمڕۆ مردووە.

ئەمڕۆ (حەوتی/ئاب/2025) تەرمی ژنە مامۆستایەکی خانەنشین لە گەڕەکی 99 ی زانکۆ لە نزیک مزگەوتی عەبدولکەریمی مودەڕیس دۆزرایەوە.

بە پێی زانیارییەکان، ژنەکە بە تەمەن و خانەنشین بووە بە ناوی مامۆستا گزنگ، بەر لە خانەنشین بوونی مامۆستابووە لە کۆلیژی زانست لە بەشی کیمیا. لە ماوەی ژیانیدا منداڵی نەبووە بەر لە چەند ساڵێک هاوسەرەکەی کۆچی دواییکردووە. بۆیە بە تەنیا ژیاوە و کەس بە مردنەکەی نەزانیوە بە پێی لێدوانی پۆلیسی هەولێر" پیدەچێت چەند ڕۆژێک بێت گیانی لە دەستدابێت". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین