زیلینسکی: دەمانەوێ جەنگ كۆتایی بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، لەبارەی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی پوتین و ویتکۆف گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، وە هاوبەشەکانمان ئامانجمان کۆتایی هێنان بە جەنگە.

ڕۆژی پێنجشەممە (حەوتی ئاب/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام داوە بۆ گفتوگۆکران دەربارەی دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی ستیڤ ویتکۆف بۆ مۆسکۆ". 

بە گوێرەی زانیارییەکان، "سەرکردەکانی ئەوروپاش لەو پەیوەندییەدا بەشداربوون، ئامانجی هەمووان دیاریکراوە و بریتییە لە کۆتایی هێنان بە جەنگ".

زیلینسکی دەشڵێت، "هەڵوێستی یەکگرتووی ئۆکراینا و هاوپەیمانەکانی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکە جێگەی سوپاسگوزارییە".

گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت، دوێنێ چوارشەممە (6-8-2025) ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمەریکا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوەکەی بە، "هەنگاوێکی ئەرێنی" ناوبرد.

 

 

رووسیا، ئەمەریکا، ئۆکراینا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین