سەرۆك بارزانی: پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و ئەندامانی حیزبی سۆسیالیست هەیە کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (8-8-2025) سەرۆك بارزانی لە بۆنەی (49) ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی محمود سكرتێری ئەو حیزبە دەكات و دەڵێت، " پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی" حیزبی سۆسیالیست هەیە.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی (49) ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم. پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە وێستگە و قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمان هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی

8ی ئابی 2025

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین