ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل دەوەستێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حکومەتی نەتانیاهۆ بڕیاری داگیرکردنی تەواوی غەززەی پەسەند کرد، بەوهۆیەوەوە کاردانەی وڵاتانی ئەوروپا دژی ئەو بڕیارە تادێت زیاتر دەبێت. ڕاوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، لەئێستادا هەموو جۆرە هەناردەکردنی چەکمان بە ئیسرائیل وەستاندووە.

ئەمڕۆ هەینی (هەشتی ئاب/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا لەدوای پەسەندکردنی بریاری داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە گوتی، "لەمەوبەدوا چەک هەناردەی ئیسرائیل ناکەین و نامانەوێت بە چەکی ئیمە غەززە داگیر بکەن و بەکاری بهێنن."

لەدوای وەستاندنی هەناردەکردنی چەک لەلایەن ئەڵمانیاوە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەخنەی لە بڕیارەکە گرتوو بە "دیاریەک بۆ حەماس" ناوی برد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ پەیوەندی بە فریدریش میرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە بڕیاری وەستاندنی چەک بۆ وڵاتەکەیان راگەیاندووە.

هاوکات، ئیسرائیل رایگەیاند کەرتی غەززە بە تەواوی داگیر دەکەین زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بەو بڕیارە نیگەرانن. هەروەها سوپای ئیسرائیلش دەڵێت، لەئێستادا سوپا دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین