زیاتر لە (70) هاوپەیمانی و حیزب و كاندید بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی هاوپەیمانی و حیزبە و كاندیدەكانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پێكهاتوون لە (69) هاوپەیمانی و حیزب، ئەمڕۆ تیروپشكیان بۆ دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە (نۆی ئاب/2025) كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بەو هاوپەیمانی و حزب و كاندیدە تاكەكەسییانەی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەكەن، كە بڕیارە رۆژی (11-11-2025) ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی ئامارەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی هاوپەیمان و حیز و كاندیدەكان بەمشێوەیە:

ــ هاوپەیمانێتییەكان: 31 هاوپەیمانی

ــ حزبەكان: 38 حزب

ــ ژمارەی كاندیدەكان تاكەكەسییەكان: 76 كاندید كە بەمشێوەیە دابەشبوون:

ــ ژمارەی كاندیدە تاكەكەسییەكان بۆ كورسییە گشتییەكان: 23

ــ ژمارەی كاندیدە تاكەكەسییەكان بۆ كورسی پێكهاتەكان: 53

كۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕاشگەیاند، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  یەک کورسی بە 100 هەزار دەنگ دیاری کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین