وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ئەرمینیا و ئازەربایجان رێککەوتنێکی مێژووییان واژۆ کرد تورکیە

نوچە نێت

دوای چەندین ساڵ شەڕ و ناکۆکی ئازەربایجان و ئەرمینیا بە نێوبژیوانی ترەمپ ڕێککەوتن، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە ڕاگەیێندروێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دڵخۆشین بە رێککەوتنی ئاشتی کە ئاراستەیەکە بۆ دامەزراندنی ئاشتی هەمیشەیی لەنیوان هەردوو وڵات بەدەستهاتووە."

ئەمڕۆ شەممە (نۆی ئاب/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رێککەوتنی ئازەربایجان وئەرمینیا ڕاگەیێندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و رێککەتنەکەی بە مێژووی ناوبرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەکاتێکدا ناکۆکی و ململانێ نێودەوڵەتی تادێت روو لە زیادبوونە، ئەم رێککەوتنە پێشکەوتنێکی چارەنووسسازە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکە، دڵخۆشین بە بەشداری ئەمەریکا لە پرۆسەکە."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەشڵێت، "رێککەوتنەکە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی هەمیشەیی لە قەفقازی باشوور. تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییەکان و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و پاڵپشتی هەوڵە دڵسۆزییەکانی ئازەربایجان دەکەین."

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ بە نێوبژیوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بە بەشداری هەریەک لە ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان و نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دوای (30) ململانێ و شەڕ لە کۆشکی سپی رێککەوتنی ئاشتیان واژۆ کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین