تەرمی ژنێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

تەرمی ژنێکی گەنج لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، تا ئیستا نەزانراوە ئایا خۆی خنکاندووە یان خنکێنراوە.

ڕۆژی (هەشتی/ئاب/2025) تەرمی ژنێکی تەمەن 23ساڵ، خەڵکی قەزای قەڵادزێ لە چوار قوڕنە لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە تەمەنی 23ساڵە، دایکی منداڵێکە، لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت هەڵواسراوە، دوای خنکانی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، بە پێی گوتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا بۆ خۆی خۆی خنکاندووە یان خنکێنراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین