چین داوای كەمكردنەوەی رێكارە گومرگییەكان لە ئەمەریكا دەكات بابەتی گشتی

نوچە نێت

چین داوا لە ئەمەریکا دەکات کۆنترۆڵی هەناردەکردنی ئەو کاڵایانە کەمبکاتەوە، کە بۆ ژیری دەستکرد گرنگە. ئەم داواکارییەش وەک بەشێکە لە گفتوگۆکان بۆ رێککەوتنی بازرگانی پێش کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی چین.

ڕۆژی یەکشەممە (10/ئاب/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بەرپرسانی چین بە پسپۆڕانی واشنتۆنیان ڕاگەیاندووە، "پەکین هیوادارە ئیدارەی ترەمپ سنووردارییەکانی هەناردەکردنی کاڵا گرنگەکان بۆ ژیری دەستکرد کەم بکاتەوە".

تاوەکو ئێستا کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوەی چین روونکردنەوەیان نەداوە لەمبارەیەوە و دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە، ئاشکرایە ئەم کاڵایانەی سوودبەخشن بۆ ژیری دەستکرد و زۆر گرنگن لە لایەن پسپۆڕان و وەبەرهێنەرانەوە چاودێری دەکرێن.

چین نیگەرانە بەهۆی ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئەمەریکا لەسەر کاڵا گرنگەکانی ژیری دەستکرد ڕێگرە لە کۆمپانیا گرنگ و بەناوبانگەکانی چینییەکانی وەک هواوی لە پەرەپێدانی ژیری دەستکرد سنووردار کردووە.

 هاوکات چین ئەم هەوڵانە وەک ڕێگریکردن دەبینێت لە پەرەپێدانەکانی پەکین بە بواری ژیری دەستکرد، بەڵام ئەم سنووردارکردنە بە دڵنیاییەوە بێ کاریگەری نەبووە لەسەر توانای کۆمپانیا ئەمەریکییەکانیش.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین